چارەسەری سەرئیشە لەڕەمەزاندا

سێ ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە لە ڕەمەزاندا

توشبوون بە سەرئێشە بە یەکێک لە گرفتە باوەکان دادەنرێت بۆ رۆژوەوانان، ئەمەش کۆمەڵێك هۆکاری هەیە کە وادەکات رۆژوەوانان توشی سەرئێشە ببن، دەکرێت بە ئەنجامدانی چەند ڕێگایەک خۆمان لە توشبوون بە سەرئێشە بپارێزین.

ماڵپەڕی "فوستانی'' سێ ڕێگای خستووەتەڕوو کە دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوە یاخود چارەسەرکردنی سەرئێشە بۆ  ڕۆژوەوانان لە مانگی ڕەمەزاندا.

لێرەدا سێ ڕێگاکە دەخەینەڕوو:
١. کەم خواردن لەدوای ڕۆژوو شکاندن:
وا باشترە لەدوای ڕۆژوو شکاندن ئاگاداری خواردن بیت و زۆر نەخۆیت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆکاری خولانەوەی خوێنی زۆر بۆ گەدە و ئەمەش سەرئێشەیەکی زۆری لێدەبێتەوە.

٢. خواردنی خورما:
ئەگەر هەست بە بوونی سەرئێشە دەکەیت پێش ڕۆژوو شکاندن ئەوا پێویستە یەکەم جار خورما بخۆیت ئەمە وا دەکات وزە بداتە جەستەت و بەمەش سەرئێشە کەمدەبێتەوە.

٣. خواردنەوەی ئاو:
خواردنەوەی ئاوی زۆر لەدوای بەربانگ لە شەودا وادەکات جەستەت بڕێکی باش ئاو وەربگرێت و بەمەش سەرئێشە کەم دەبێتەوە.

ئامادەکردنی :shanga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چارەسەری سەرئیشە لەڕەمەزاندا چارەسەری سەرئیشە لەڕەمەزاندا بواسطة Unknown on مايو 31, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف