کەمکردنەوەی تینوێتی لەڕەمەزاندا
تینوێتی یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه له ڕمه‌زاندا به ڕۆژوو ده‌بن، به تایبه‌تیش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاره‌كه‌یان له ڕۆژدایه و ماندوو بونێكی زۆری پێویسته، پسپۆڕانی ته‌ندروستی چه‌ند ئامۆژگاریه‌كیان بۆ ڕۆژوه‌وانان ئاماده كردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر هه‌ست به تینوێتی بكه‌ن ، ئه‌وانیش بریتین له:
1- دوركه‌وتنه‌وه له خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی تونن و ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌هارات له پێكهاتهكهیاندایه ، به تایبه‌ت له ژه‌می پارشێودا.
2- خواردنی ڕێژه‌یه‌كی باشی میوه و سه‌وزه‌ی تازه له شه‌واندا و له پارشێویدا ، چونكه میوه و سه‌وزه‌ی تازه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو و مادده‌ی خۆراكی له پێكهاته‌كه‌یدایه كه ڕێگره له تینوێتی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.
3- له شه‌ودا به پچڕ پچڕی ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ئاو بخورێته‌وه.
4- كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خوێ له خواردندا به گشتی و له زه‌ڵاته‌دا به تایبه‌تی، وه به‌كارهێنانی لیمۆ و ئاوی لیمۆ به به‌رده‌وامی.
5- له پارشێودا ئاوی زۆر نه‌خورێته‌وه چونكه ئه‌و ئاوه زۆره پاش چه‌ند كاتژمێرێك گورچیله‌كان له ڕێگه‌ی میزه‌وه فڕێیده‌ده‌نه ده‌روه‌ی له‌ش و هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر تینوێتی نابێت.
6- دووركه‌وته‌وه له خواردنی خواردنه سوێره‌كان وه‌كو ماسی ناو ده‌ریا سوێره‌كان، چونكه ئه‌و جۆره خۆراكانه پێویستی له‌ش به ئاو زیاد ده‌كه‌ن.
7- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی ڕه‌نگ و شه‌كری به ڕێژه‌یه‌كی زۆر تێدایه، له بری ئه‌وه باشتره شه‌ربتی میوه‌ی تازه بخورێته‌وه.
8- خواردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری شوتی و كاهوو به‌هۆی زۆر ئاو و مادده‌ی خۆراكی تێیدا ، كه واده‌كات ڕۆژوه‌وان كه‌متر هه‌ست به تینوێتی نه‌كات.
ئامادەکردنی:shanga bery
ليست هناك تعليقات