شیرینی حوسنی خان فێربە
شيرينى حوسنى خان
سڵاو ئازیزان
ئەمجارە پێم باش بو شیرینیەکی یەکجار خۆش دابنێم بۆتان بە فێرکاریەوە
کەئەویش حاسنی خانە
قاڵبی تایبەت بەخۆی هەیە لەبازاڕ
پيداويستةكان:-
1هێلکە
1 كوپ ئارد
1 كوپ شير
1 كەوچكى گەورة نیشاسته
1کەوچک شەکر گەرحەزت کرد زۆر شیرین بئ بیکە بەدوو کەوچک
بۆ شیلەکەی
2 كوپ شەكر
1 كوپ ئاو
1 كەوچك ئاوى ليمۆ
1 كەوچك ڤانێلا
هەموو پيێداويستيەكان تێكەڵ دەكرێت جوان تێک دەدرێت تا دەبێتە هەويرێكى نەرم . ئينجا بە قاڵبی تايبەت بەخۆی لە ڕۆندا سوردەكرێتەوە و راستەوخۆ دواى سوركردنەوە دەخرێتە شیلەی ساردەوە و دواتربە شەکری تۆز یان فستق جوانکاری بۆ دەکەین و دەیڕازێنینەوە
ڕۆنەکە داغ ئەکەین و قاڵبەکە کەمێ لەڕۆنەکە دائەنێین تاگەرم ئەبئ دواتر هەڵی ئەکێشین لە گیراوەکە واتا نیوەی قاڵبەکە یان تۆزێ لەنیوە زیاتر لەگیراوەکەهەڵ ئەکێشین ڕاستەوخۆ ئەیکەینە ناو ڕۆنەکە و تۆزێ یەیجوڵێنین خۆی بەری ئەدا و سور ئەبێتەوە
ئامادەکردنی :shanga bery
ليست هناك تعليقات