چۆن خەنە لە قژت لێدەکەیتەوە؟ هەنگاو بە هەنگاو بە وێنەوە ڕونکراوەتەوە
چۆن خەنە لە قژت لێدەکەیتەوە؟ هەنگاو بە هەنگاو بە وێنەوە ڕونکراوەتەوە
![چۆن خەنە لە قژت لێدەکەیتەوە؟ هەنگاو بە هەنگاو بە وێنەوە ڕونکراوەتەوە](http://image.www.xelk.org/root/root/images/112662017_hanaqzh44.jpg)
خێزان
بەشێک لە خانمان پاش ئەوەی خەنە دەدەن لە قژیان بۆماوەیەکی زۆر لێنابێتەوە، هەربۆیە ناشزانن کە چۆن خەنەکە لێبکەنەوە، بەڵام ئەمەی خوارەوە تاکتیکێکی باشە بۆ ئەوە کارە.
١- بڕێکی زۆر زەیتی سروشتی و بەتایبەتی زەیتی زەیتوون یاخود گویزی هیندی بکڕە.
٢- زەیتەکە بکەرە دەفرێکەوە و بە تەواوەتی قژتی تێبکە، با بۆماوەی چەندخولەکێک تێیدا بێت، دەتوانیت دواتر بە دەستیش لێی بدەیت.
٣- دواتر بە عەلاگەیەک قژت دابپۆشە و لێبگەڕی بۆ ٢ تا ٣ کاتژمێر زەیتەکەی پێوە بێت، دەکرێت شەویش پێوەی بخەویت.
٤- دواتر کە عەلاگەکە لێدەکەیتەوە، بە موجەفیفە یان تیشکی خۆر کەمێک قژت گەرم بکەرەوە و لێبگەڕێ ماوەیەکیش زەیتەکەی پێوە بێت.
٥- پاشان بە سامپۆیەکی باش بە جوانی قژت بشۆرەوە، بەم جۆرە خەنەکە لیدەبێتەوە.
٦- بەڵام گەر خەنەکە زۆر بەهێزبوو وە بەتەواوی لانەچوو ئەوا پێویستە کارەکە دوبارە بکەیتەوە.
بەهیوای سود
بەسوپاسەوە وەرگیراوە لەماڵپەری خەلک |
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چۆن خەنە لە قژت لێدەکەیتەوە؟ هەنگاو بە هەنگاو بە وێنەوە ڕونکراوەتەوە
بواسطة مسؤل المدونة
on
يونيو 26, 2017
Rating:
ليست هناك تعليقات