ئامادەکردنی تورتە بەشکولاتە

تورتە یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان کە بەشێوەیەکی گشتی هەمووان ئارەزووی خواردنی دەکەین، بەڵام دەکرێت گۆڕانکاری لە دروستکردنیدا بکەین.
تورتەی شوکوڵاتە بە تامی نەعنا مانای وانییە تیژە و تامی تەواو تامی نەعنایە، بەڵکو هەمان تامی شوکوڵاتە بەڵام کەمێک شیرینیەکەی کەمدەکاتەوە.

پێداویستیەکان:
پاکەتێک شیری تەڕی سارد
3 کەوچکی گەورە کاکاو
3 کەوچکی گەورە شوکوڵاتە یان کاکاوی نەعنا
دوو کەوچکی گەورە نیشاستە
شەکر بەپێی ئارەزوو
دوو دڵۆپ گوڵاو یان بۆن و تامی خۆش بەپێی ئارەزوو
2 ڤانێلا
یەک کەوچکی گەورە ڕۆن یان زەیت
دوو پاکەت پسکویتی سادەی کاکاو

چۆنێتی ئامادەکردنی:
سەرجەم کەرەستە وشکەکان تێکەڵ بکە بە باشی.

شیرەکە بخەرە مەنجەڵێکەوە و ئاوێتە وشکەکانی تێبکە و بیخەرە سەر ئاگر تا تەواو خەست دەبێتەوە وەک محەلەبی.

پاشان چین چین پسکویتەکە ڕیز بکە و کەوچکێکی قوڵی گەورە ئاوێتەکەی بکە بەسەردا بەش بەش.

پاشان زینە و گوێزی هیندی بکە بەسەردا ئەگەر ئارەزووت کردن و پێشکەشی بکە

ئامادەکردنی:shanga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئامادەکردنی تورتە بەشکولاتە ئامادەکردنی تورتە بەشکولاتە بواسطة Unknown on يونيو 03, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف