مریشکی خۆشکراو

مریشکی خۆشکراو
٣ لیمۆ
١ بیبەری سەوزی شیرین
١ مریشک و نیوی بەستوو
١ پیازی گەورە
١ پیازی بچوک
٢ تەماتەی گەورە
١ ک.چای زۆر پڕ ئالەتی سور
١ک.چای زۆر قەڵا زەنجەفیلی پۆدرە
١ک.چا سیری پۆدرە
١ ک.چێشتی زۆر پر خوێ
٣ ک.چێشت روبە هەنار
٢ گەلای غار
١ پیازە گەورەکە بە ئڵقەی ببردرێ و تەماتەکە لەتلەتبکرێ ١ لیمۆ ئاوەکەی بگوشرێت..ریزێک تەماتە لەناو مەنجەڵێکی ئیستیل یان زەرفی خواردن دابنرێ بەسەریا ڕیزێک ئەڵقە پیاز ئینجا ریزێک مریشک ئینجا کەمێ لە خوێکەو ئاوی لیمۆکەی پێوە بکرێ هەمان شت دوبارە بکرێتەوە تا کوتایی پاشان سەری دابپۆشرێت شەو تا بەیانی لە سەلاجە دابنرێت
چارەکێ پێش لێنان دەربکرێ تا گەرمی ژورەکە وەربگرێ ئینجا مریشکەکە لە پیازو تەماتوە ئاوەکە جیابکرێتەوە بکرێتە تاوەی لە وێنەکەدا دیارە ئیتر ئەو ئاو و شتانە بەکار ناهێنرێ..پیازە بچوکەکە بە ئەلقە بجنرێ لەگەل ١ لیمۆ لەگەڵ بیبەرەکە و ٢ گەڵای غارەکە بکرێت بەسەر مریشکەکەدا ..پاشان سۆسێکی بۆ بگیرێتەوە پێکهاتوە لە:ئاوی ١ لیمۆ ٣ لەوچک روبە هەنار و بەهاراتەکەی لە سەرەوە نوسراوە وە ئەگەر پێویستیبوو کەمێک خوێ..بکریت بەسەر مریشکەکەداە سەری تاوەکە دابخرێ بکرێتە سەر ئاگرێکی بەهێز کە ئاوی یایەوە و قوڵپییا کزبکرێ تا بە ئاوەکەی خۆی هەڵئەکزێ پاشان مریشکەکە ئەمدیودیوبکە ١ پەرداخ و نیو ئاوی تێبکری سەری داپۆشرێتەوە تا کەمێک ئاوی تیا بمێنێ..بە هیوای سود.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
مریشکی خۆشکراو مریشکی خۆشکراو بواسطة مسؤل المدونة on يوليو 26, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف