حەڤدە ئامۆژگاری بۆجوانکردنی دەموچاوت

حه‌ڤده‌ ئامۆژگاری به‌سود بۆ جوانكردنی پێستی ده‌موچاوت.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

1- شێداركردنی ده‌موچاوت به‌به‌كارهێنانی كرێمێكی گونجاو.
2- خواردنه‌ سه‌وزه‌كانی وه‌ك (سپیناخ-په‌ڵپینه‌) چونكه‌ به‌رگری ده‌كه‌ن له‌وشكبونه‌وه‌ی پێست.
3- به‌كارهێنانی هه‌نگوین بۆ پێستی ده‌موچاوت، ده‌توانیت بۆ قڵیشانی لێوه‌كانیشت به‌كاری بهێنیت.
4- تیشكی خۆر، ده‌بێته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌و خه‌تی تۆخ له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوت، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌، پێویسته‌ پێش چونه‌ ده‌ره‌وه‌، كرێمی دژه‌خۆر به‌كاربهێنیت.
5- دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی مۆبایل، چونكه‌ ده‌بێته‌هۆی گه‌وره‌كردنی كونه‌كانی پێستی ده‌موچاوت.
6- ماسی و سه‌وزه‌و میوه‌و ترشی و زه‌یتی زه‌یتون بخۆ.
7- پێش ئه‌وه‌ی قژت بۆیه‌ بكه‌یت، ده‌موچاوت داپۆشه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆیه‌كه‌ به‌ر پێستی ده‌موچاوت بكه‌وێت، ئه‌وا توشی داخورانی ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ش كاتێك وه‌رزشت كرد پێویسته‌ سه‌رت داپۆشت، بۆئه‌وه‌ی ئاره‌قی قژو سه‌رت به‌ر پێستی ده‌موچاوت نه‌كه‌وێت.
8- ماوه‌ی خه‌وتنت له‌ 6 سه‌عات كه‌متر نه‌بێت، چونكه‌ كه‌م خه‌وتن ده‌بێته‌هۆی ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕانی پێستی ژێر چاوه‌كانت.
9- پێش ئه‌وه‌ی خۆت بشۆیت، تێكه‌ڵه‌ی شیری وشك و هه‌نگوین له‌ پێستی ده‌موچاوتبه‌.
10- كاتێك زاینت پێستت ئاره‌ق ده‌كاته‌وه‌، زوو زوو ده‌موچاوت بشۆ، به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی هاویندا.
11- گوێزه‌ر زۆر بخۆ، چونكه‌ ڕێگره‌ له‌ چرچبونی پێستی ده‌موچاوت.
12- له‌سه‌ر ده‌م مه‌خه‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ له‌سه‌ر لای راست بخه‌ویت و سه‌رینی به‌رز به‌كاربهێنه‌.
13- به‌ ده‌سته‌كانت مه‌ساج بۆ پێستی ده‌موچاوت بكه‌.
14- دانانی قاشه‌ خه‌یاری سارد له‌سه‌ر چاوه‌كانت، چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سوربونه‌وه‌ی چاو.
15- ئه‌گه‌ر ویستت ڕه‌نگی پێستت كاڵ ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وا ده‌توانی لیمۆ به‌كاربهێنیت.
16- پێویسته‌ هه‌فته‌ی جارێك، فڵچه‌ی ماكیاژه‌كه‌ت بشۆی.
17- گوڵاوو ئاوی گوێزی هیندی بده‌ له‌ پێستت.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
حەڤدە ئامۆژگاری بۆجوانکردنی دەموچاوت حەڤدە ئامۆژگاری بۆجوانکردنی دەموچاوت بواسطة Unknown on أغسطس 15, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف