ئایا هێلکە خراپە بۆمنداڵ؟؟

ئایا هێلكه‌ ته‌ندروسته‌ بۆ منداڵ؟

كاتێك منداڵ ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ 6 مانگ، جگه‌ له‌ شیر پێویستی به‌ ماده‌ی خۆراكی تر ده‌بێت بۆ گه‌شه‌. واته‌ به‌ ته‌نها شیر ناتوانێت پێداویستییه‌ خۆراكییه‌كانی منداڵه‌كه‌ پڕ بكاته‌وه‌. پڕۆتین و چه‌وری له‌ پێداویستییه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانن كه‌ منداڵ پێویستی پێیان ده‌بێت له‌ ته‌مه‌نی 6 مانگییه‌وه‌. هێلكه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی هه‌ردووكیانه‌.

به‌ڵام هێلكه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ناسراوه‌ به‌ درووستكردنی هه‌ستیاریی له‌ منداڵدا، ئه‌مه‌ش زیاتر به‌ هۆی به‌شی سپێنه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆتینه‌كانی ناوی هانی سستمی به‌رگری ده‌ده‌ن. بۆیه‌ ئێستا زۆربه‌ی دكتۆره‌كان و ڕێكخراوه‌ ته‌ندرووستییه‌كان هانی دایكان ده‌ده‌ن كه‌ ته‌نها زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ بده‌نه‌ منداڵه‌كانیان تاكو به‌دوور بن له‌ حاڵه‌تی هه‌ستیاریی.

هه‌ستیاریی به‌ هێلكه‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی هه‌یه‌ وه‌ك: سووربونه‌وه‌ی پێست و درووستبوونی په‌ڵه‌، گیرانی لووت، سكچوون، ئاوكردن و خورانی چاو، ڕشانه‌وه‌ و ئازاری سك، كۆكه‌ و پژمین.

كۆتا قسه‌ له‌سه‌ر هێلكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ پێدانی ئه‌م خواردنه‌ تاكو ته‌مه‌نی 1 ساڵ دوانه‌خرێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن له‌ ته‌مه‌نی 6 مانگییه‌وه‌ ده‌ست به‌ پێدانی هێلكه‌ بكه‌ن، چونكه‌ به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان دواخستن مه‌ترسیی درووستبوونی هه‌ستیاری به‌ هێلكه‌ زیاتر ده‌كات.
وەرگیراوە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئایا هێلکە خراپە بۆمنداڵ؟؟ ئایا هێلکە خراپە بۆمنداڵ؟؟ بواسطة Unknown on أغسطس 25, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف