گەرمنداڵت هەیە ئاگاداری ئەم خاڵانە بە


1. ئەگەر منداڵەکەت لەقسەکانیدا درۆی دەکرد، ئەوا مانای وایە کە تۆ زۆر بەتوندی موحاسەبەی دەکەیت.
2. ئەگەر منداڵەکەت متمانەبەخۆبوونی لاوازبوو ، ئەوا مانای وایە کە تۆ هاندانت نییە بۆی.
3. ئەگەر منداڵەکەت لە رووی گفتوگۆکردنەوە لاوازبوو ، ئەوا مانای وایە کە تۆ گفتوگۆی لەگەڵ ناکەیت.
4. ئەگەر منداڵەکەت دزی دەکات ، ئەوا مانای وایە کە فێری بەخشین و پێدانت نه‌كردووه‌ .
5. ئەگەر منداڵەکەت ترسنۆک بێت ، ئەوا مانای وایە کە تۆ زۆر بەرگری و داکۆکی لێ دەکەیت.
6. ئەگەر منداڵەکەت رێزی کەسانی تر ناگرێت ، ئەوا مانای وایە کە تۆ دەنگ بەرزدەکەیتەوە بەسەریدا.
7. ئەگەر منداڵەکەت بەردەوام توڕەبوو ، ئەوا مانای وایە کە تۆ مەدحی ناکەیت.
8. ئەگەر منداڵەکەت بەخیل بوو ، ئەوا مانای وایە کە تۆ بەشداری پێناکەیت لەکارەکانتدا.
9. ئەگەر منداڵەکەت لەمنداڵی تر دەدات ، ئەوا مانای وایە کە تۆ توندی لەگەڵیدا.
10. ئەگەر منداڵەکەت کەسایەتی لاوازە ، ئەوا مانای وایە کە تۆ زۆر هەڕەشە بەکاردەهێنیت بەرامبەری.
11. ئەگەر منداڵەکەت غیرە دەکات ، ئەوا مانای وایە کە تۆ ئیهمالت کردووە.
12. ئەگەر منداڵەکەت بێزارت دەکات ، ئەوا مانای وایە کە تۆ لەباوەشی ناگریت و ماچی ناکەیت.
13. ئەگەر منداڵەکەت بەقسەت ناکات ، ئەوا مانای وایە کە تۆ داواکاری زۆرت هەیە لێی.
14. ئەگەر منداڵەکەت خۆی دەخواتەوە و بەردەوام بێ دەنگە ، ئەوا مانای وایە کە تۆ زۆر سەرقاڵی بەکاری خۆتەوە ئەوت بیرچوتەوە ...

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
گەرمنداڵت هەیە ئاگاداری ئەم خاڵانە بە گەرمنداڵت هەیە ئاگاداری ئەم خاڵانە بە بواسطة Unknown on أغسطس 17, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف