بۆگرفتەکانی پێست ئەم زەیتە بەکاربێنە

بۆ گرفتەکانی پێست زەیتی تۆوی ترێ بەکاربھێنە

زەیتی تۆوی ترێ لەباشترین زەیتە سروشتییەکانە بۆ خۆراک پێدانی پێست و پاراستنی جوانی و درەوشانەوەی، کەزۆرێک لەخانمان لەجیھاندا ھەوڵی بۆ دەدەن و کاری بۆ دەکەن لەپێناو جوانییەکی لەرادەبەدەردا.
بۆیە دەبینین تۆوی ترێ لەباشترین پێکھاتەکانی چارەسەری گرفتی پێست و جوانییەکەیەتی بەوپێیەی ڤیتامین ئی و دژە ئۆکسانی تێدایە کەرێگرە لەتێکچونی خانەکان و شێدارکەری پێستە وخێرا دەمژرێت و ھیچ کاریگەرییەکی چەوری ناھێڵێتەوە دوای بەکارھێنانی.
لەسودەکانیشی:
١. چارەسەری زیبکەی لاوێتی دەکات
٢. دژە ئۆکسانی تێدایە سستمی بەرگری بەھێز دەکات
٣. لەش لەرەگە ئازادەکان پاک دەکاتەوە
٤. چارەسەری وشکبونی پێستە
٥. رێگرە لەشکانی بەستەرەکانی کۆلاجین
٦. پەڵە بۆرەکان سپی دەکاتەوە
٧. دژی پیربونی پێشوەخت و چرچیە
٨. پێست بەھێز دەکات و بۆیە ناھێڵێت و پێستی تێکچوو چارەسەر دەکات
٩. پێست لەزیانی تیشکی سەرو بنەوشەیی دەپارێزێت
١٠. پاکەرەوەیەکی کاریگەرە و چارەسەری ھەوکردنی کەڕوویە.
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
زەیتی تۆوی ترێ بھێنە و مەساژی پێستتی پێ بکە و ئەمەش زۆر بەسوودە.
١ کەوچک ئاوی لیمۆ و زەیتی تۆوی ترێ و کوپێک ماست تێکەڵ بکە و پێکەوە بیدە لەپێست تا ١٠ دەقیقە تا ١٥ دەقیقە پاشان دەم و چاوتی پێ بشۆ بەئاوی گەرم.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
بۆگرفتەکانی پێست ئەم زەیتە بەکاربێنە بۆگرفتەکانی پێست ئەم زەیتە بەکاربێنە بواسطة Unknown on أغسطس 09, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف