من و پۆستەچیەکە


بەخەم‌و پەژارەوە لەسەر كورسییەكی بەردین لەكەناری دەریا دانیشتم، بیرم لەحاڵی خۆم‌و سەرەنجامی حاڵم دەكردەوە كە ئەو كۆمپانیایەی كاری تێدا دەكەم لەچالاكی وەستاوەو منیش چوومەتە ریزی بێكارانەوەو ئاگاداریشم لەكۆلیژەكەمەوە بۆ هاتووە كە رەنگە لەوێش دەربكرێم بەهۆی ئەوەی هیچ بایەخێكم بۆ نامەی دكتۆراكەم نەماوە كە شەش ساڵی رەبەق لەگەڵی ماندووبووم، چنەكەشم دووگیانەو لەمانگی خۆیدایەو نازانم لەكوێوە خەرجیی منداڵبوونەكەی دابین بكەم، ساڵی خوێندنیش وا دەستپێدەكاتەوەو منداڵەكانم پێویستییان بەخەرجییەكانی سەرەتای ساڵ هەیە، لەلایەن دادگاشەوە حیجز خراوەتە سەر ئەپارتمانەكەم چونكە ئەوە چەند مانگە قیستم نەداوە، لەهەمووشی ئازاربەخشتر ئەوەیە كە من تەنها چەند مانگێكی كەم پێش ئێستا لەلوتكەی سەركەوتووییمدا بووم. بەڵام لەو كاتی دانیشتنەدا سەرنجی شتێكی زۆر سەیرم دا.
ئەویش ئەوەبوو كە پۆستەچییەك لەسەری ئەوسەری كورسییە بەردینەكە دانیشتبوو روخساری پڕبوو لەخۆشبەختی‌و شادمانی، جانتاكەی كردبووەوەو بەزەردەخەنەوە لەرێبوارانی كەنارەكە رادەماو هەر كەسێك بهاتایەتە لای دەستی دەكرد بەجانتاكەیدا نامەیەك یان دوان یان زیاتری پێدەداو ئیدی بەو شێوەیە.. بەبێ‌ ئەوەی تەنانەت پرسیاری ناویشیان لێبكات‌و لەوە دڵنیا بێت كە نامەكان بۆ ئەو كەسەن كە لەبەردەمیدایە. پۆستەچییەكە بەردەوام نامەكانی بەو شێوازە سەیروسەمەرەیە دابەش دەكرد‌و منیش بەسەرسامییەوە سەرنجم دەدا، تا ئەو كاتەی ئیدی جانتاكەی بەتەواوی بەتاڵ بوو، ئەوسا بەئاسوودەییەوە جانتاكەی پێچایەوەو بەرێگەی خۆیدا رۆیشت!!..
لەدڵی خۆمدا وتم ئەو پیاوە بێگومان شێت بووە، ئەویش دیارە لەكارەكەی دەردەكرێت‌و وەك من دێتە ریزی بێكارانەوە، لەكاتی ئەو بیركردنەوەیەمدا پیاوێك لەبەردەممدا وەستا كە پیرێكی بەساڵداچوو بوو روخساری دانایی پێوە دیاربوو،
سەرنجی ئەوەی دابوو كە من زۆر سەرم لەرەفتارەكانی پۆستەچییەكە سوڕماوە، لێمی پرسی: تۆ دەزانیت ئەوە كێ بوو لەتەنیشتت دانیشتبوو؟ هەر خێرا وتم: پێدەچوو پیاوێكی شێت بوبێت.. بەبەزەییەوە سەیری كردم‌و لەوەڵامدا وتی: نەخێر، بەخت هەر كەسێك رووی تێبكات بەشی خۆی دەرفەتی پێدەبەخشێت، بەڵام تۆ بایی ئەوەندەش خۆت ماندوو نەكرد پرسیاری لێبكەیت كێیە ئەگەرچی لەتەنیشتت دانیشتبوو.
قسەیەك: زۆر جار پەژارەو سەرداخستن بۆ ئازارچەشتن سەرقاڵمان دەكات‌و سەرنجی ئەو دەرفەتانە نادەین كە لەبەردەمماندان، ئەو پڕەنسیپەش كە بەرەو سەركەوتنمان دەبات ئەوەیە كە هەرگیز بایەخ بەوە مەدە كە بەسەرتدا هاتووە (بەڵام پەندو وانەی لێوە فێربە)، بەڵكو هەمیشە بیر لەوە بكەرەوە كە دەیكەیت بۆ ئەوەی بگەیت بەسەركەوتن.
وەرگیراوە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
من و پۆستەچیەکە من و پۆستەچیەکە بواسطة Unknown on أغسطس 11, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف