هەندی زانیاری سەبارەت بەدرێژ بونی قژ

‎درێژبوونەوەی قژی هەندێک کەس زۆر لاوازە و ماوەیەکی زۆری دەوێت، بەپێچەوانەوە کەسانێکی دیکە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی دەرمان و بۆیە قژیان بێهێز بووە، یاخود بەهۆی هەندێک نەخۆشیەوە تەواوی گەشەی قژیان لاواز بووە.

‎بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم کێشەیە بکەیت، پێش هەموو هەنگاوێک پێویستە لایەنی کەم سێ مانگ جارێک سەری تاڵە قژەکان ببڕیت، چونکە سوودێکی زۆری هەیە.

‎خانمانی چینی بۆ درێژکردنەوەی قژیان ئاوێتەیەکی سروشتی لە زەیت بەکاردێنن، بەتەنها تێپەڕینی هەفتەیەک هەست بە گۆڕانکاری لە ئاستی قژتدا دەکەیت.

‎ئاوێتەکە بریتیە لە سێ جۆر زەیتی سروشتی، کە پێکهاتووە لە زەیتی بادام کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی قژ ڕێکدەخاتەوە و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات، زەیتی گەرچەک کە یارمەتی گەشەی قژەکە دەدات بە خێرای و میکرۆب لەناودەبات و هەڵوەرینی قژ ناهێلێت، زەیتی کونجی کەدەبێتە هۆی چالاکبوونی سوڕی خوێن لەنێو بێخی سەردا و گەشەی قژ خێرادەکات و بەهێزی دەکات.

‎چۆنێتی ئامادەکردنی:
‎سێ کوپی مامناوەند لە هەریەکێک لە زەیتەکان بهێنە و لە شوشەیەکدا تێکەڵی بکە، بیدە لە بێخی سەرت و بۆ ماوەی 5 خولەک مەساجی پێ بکە، دواتر بە نایلۆنێک دایپۆشە بۆ ماوەی 2-5 کاتژمێر، پاشان بیشۆ، هەفتەی دووجار ئەم ئاوێتەیە بەکاربهێنە تەنها دوای تێپەڕینی هەفتەی یەکەم هەست بە گۆڕان دەکەیت.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
هەندی زانیاری سەبارەت بەدرێژ بونی قژ هەندی زانیاری سەبارەت بەدرێژ بونی قژ بواسطة Unknown on نوفمبر 15, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف