بەپێی جۆری خوێنەکەت باشترین خواردن بۆتۆچیە بیزانە

گروپەکەت بدۆزەرەوە 😊
بەپێی جۆری خوێنەکەت،
باشترین جۆری خواردن بۆتۆ چیە؟
شارەزایانی بواری پزیشکی ئاماژە بەوە دەکەن کە جۆری خوێن، کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر گونجانی هەندێک جۆری دیاریکراوی خۆراک بۆ جەستەی مرۆڤ، واتە هەندێک خۆراک بە کەسانی خاوەن گروپێکی خوێنی دیاریکراو ناکەوێـت، ئەگەر بیخۆن دووچاری کێشەی هەرس یاخود قەڵەوبوون دەبنەوە.
شارەزایان هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کاتێک مرۆڤ خواردن دەخوات، پێکهاتەکانی نێو خۆراکەکە لەگەڵ پێکهاتەی خوێنەکەدا کارلێکی کیمیایی ئەنجام دەدەن، جا گەربێت و جۆری خوێنەکە و خۆراکەکە بۆ یەک نەبن گرفت تەنردوستی دروست دەکات، کە لە زۆر حاڵەتدا مەترسیدار نییە، بەڵام باشترە بۆ پاراستنی جەستە و تەندروستی ئاگاداریان بین.
گروپی خوێنی (O)
ئەو کەسانەی کە خاوەنی ئەم جۆرەن لە خوێن، دەبێت گۆشت و ماسی زۆر بخۆن، چونکە جەستەیان پێویستی زۆری بە پڕۆتین هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی پاقلەمەنیەکان دەوڵەمەندن بە ڕۆتین، باشترە کە لێیان
دووربکەونەوە میوە و سەوزەش ئاساییە و دەتوانرێت بخورێت.
بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی ئەم گروپە خوێنەن و دەیانەوێت کێشیان دابەزێت، پێویستە خۆیان لە خواردنی پاقلەمەنی، نیسک، گەنم، گەنمەشامی، سەوزە گەڵا پانەکانی وەک کاهو، بڕوکلی، و قەرنابیت بەردوور بخەن.
گروپی خوێنی (A)
ئەگەر تۆ کەسێکی گروپی خوێنەکەت لەم جۆرەیە، ئەوا سەوزەی زۆر لە خۆراکەکانتدا بەکاربهێنە، میوەکانیش سودی باشیان بۆت هەیە، باشترین خاڵی ئەم گروپە خوێنە ئەوەیە کە هیچ خۆراکێک نیە بۆی خراپ بێت، تەنها ئەوانە نەبێت کە هەمووان دەزانن ناتەندروستە وەک شیرینی و چەوری زۆر.
ئەگەر دەتەوێت کێشت کەمێک دابەزێنیت، باشترە خۆت لە خواردنی گەنم و پاقلەمەنیەکان و گۆشت بەدوور بخەیت.
گروپی خوێنی (B)
ئەگەر ئەم گروپە خوێنەت هەیە، ئەوا خۆت بە بەخت دابنێ، چونکە پێکهاتەی خوێنت کێشەی لەگەڵ هیچ جۆرە خۆراکێك نییە و دەتوانیت خۆراکەکانی وەک
(هیلکە، دانەوێڵە، بەرهەمە شیریەکان، گۆشت، سەوزە و میوە) بخۆیت، بەڵام هەوڵ بدە خۆت لە خواردنی مریشك دوور بخەیتەوە، ئەگەر کێشەی قەڵەویت هەیە، ئەوا دەتوانیت بەزیادکردنی ئەم خۆراکانە بۆ خواردنەکانت، کێشت دابەزێنیت ( عەلی بابا، گەنمەشامی، نیسک، گەنم و چەرەسەکان).
گروپی خوێنی (AB)
خاوەنی ئەم گروپە خوێنە، دەتوانێت تێکەڵەی هەموو جۆرە خواردنێک بخوات، بەڵام بە ڕێژەیەکی گونجاو، بۆ ئەوەی کێشیشت کەم ببێتەوە، دەتوانیت ئەنەناس، خواردنی گیایی و گۆشتی نێو دەریا بخۆیت، خواردنی بەرهەمە شیریەکان لە ژەمەخۆراکەکانی ڕۆژانەتدا زۆر ئاساییە، بەڵام پێویستە خۆت بەردوور گریت لە خواردنی گۆشتی سور، پاقلەمەنی، گەنمەشامی، چەرەساتەکان ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزێنیت.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
بەپێی جۆری خوێنەکەت باشترین خواردن بۆتۆچیە بیزانە بەپێی جۆری خوێنەکەت باشترین خواردن بۆتۆچیە بیزانە بواسطة Unknown on ديسمبر 04, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف