ئاوی برنج بدەن لەڕووخسارتان بزانن چی لێ دەکا ئەنجامەکەی سەرسوڕهێنەرە

ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ كارێكی سه‌یر بێت به‌لاته‌وه‌، به‌لاَم ئاوی برنج یه‌كێكه‌ له‌ باشترین پێكهاته‌ سروشتیه‌كان بۆ جوانكردنی پێست و قژ، ئاماده‌كردنی ئاسانه‌ و ده‌بێته‌ هۆی زیندوكردنه‌وه‌ی خانه‌ مردووه‌كانی پێست، ده‌كرێ نیو كوپ برنج بخه‌یته‌ ده‌فرێكی پر له‌ ئاو بۆ ماوه‌ی 15-30 خوله‌ك به‌جێی بهێڵیت و دواتر بیپاڵێویت و له‌ به‌فرگردا هه‌ڵیبگریت و رۆژانه‌ به‌كاریبهێنیت.
سودی ئاوی برنج بۆ پێست:
پێستی روخسار هه‌ر جۆرێكه‌ ده‌توانی ئاوی برنجی بۆ به‌كاربێنێت، چونكه‌ ئاوی برنج پێست ده‌گه‌شێنێته‌وه‌ و بریقه‌داری ده‌كات، هه‌روه‌ها رێگری له‌ ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ ده‌كات و زوو چاكی ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و مادده‌ی به‌سود، ده‌توانی به‌ لۆكه‌یه‌ك بیده‌ی له‌و شوێنانه‌ی زیپكه‌ و برینی لێهاتووه‌ له‌ ده‌موچاوتدا بێ ئه‌وه‌ی وشكی بكه‌یته‌وه‌ با چه‌ند خوله‌كێك پێوه‌ی بمێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئاوی برنج رۆژانه‌ بۆ روخسار باشترین پێست پێده‌به‌خشێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ست پێده‌كه‌یت.
سودی ئاوی برنج بۆ قژ:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی برنج برێكی زۆر پێكهاته‌ی "ئاینوزیتول" تێدایه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڤیتامینه‌ به‌سوده‌كان بۆ قژ و ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی قژ و رێگری ده‌كات له‌ هه‌ڵوه‌رینی، ده‌توانی پێش خۆشتنی بۆ ماوه‌ی 10-20 خوله‌ك بیده‌ی له‌ قژت.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئاوی برنج بدەن لەڕووخسارتان بزانن چی لێ دەکا ئەنجامەکەی سەرسوڕهێنەرە ئاوی برنج بدەن لەڕووخسارتان بزانن چی لێ دەکا ئەنجامەکەی سەرسوڕهێنەرە بواسطة Unknown on ديسمبر 11, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف