بەبئ بەکارهێنانی دەرمان ئازارەکانی سوڕی مانگانەت کەم بکەرەوە

بۆ خانمان .. بەبێ بەكارهێنانی دەرمان ئازارەكانی سوڕی مانگانەت كەم بكەرەوە

سوڕی مانگانە بەناخۆشترین ماوە دادەنرێت لای خانمان بەتایبەتیش بۆ ئەو كچانەی كە لەتەمەنێكی هەرزەكاریدان، ئەمە جگە لەو گۆڕانكاریانەی لەهۆڕمۆن ‌و جەستەی كەسەكەدا ڕوودەدات، كاریگەریشی دەبێت لەسەر لایەنی دەروونی خانمان و لەگەڵ هەبوونی ئازارێكی زۆر لەڕۆژی یەكەمی سوڕەكەو ڕۆژەكانی دواتردا.

لەم بارەدا دەتوانرێت بەخواردنی چەند ئازارشكێنێك ئەوئازارە كەم بكرێتەوە، بەڵام پسپۆڕان و شارەزایان هۆشیاری ئەوە دەدەن بە خانمان كە چەند ڕێگایەكی سروشتی هەن هەوڵبدرێت سودیان لێوەربگیرێت بۆ خۆپاراستن و كەمكردنەوەی ئازارەكە پێش ئەوەی خانمان بكەونە سوڕی مانگانەوە یان دوای كەوتنە ناو سوڕەكەوە ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو ماوەیە بەكەمترین ئازار تەواو ببێت یان هەر هیچ ئازارێكیان نەبێت.

گرنگترین ئەو نیشانانەی كە توشی خانمان دەبێت لەپێش یاخود لە كاتی ڕوودانی سوڕی مانگانەدا:

توڕەبوون ‌و سەر ئێشەی توند، هەبوونی ئازار لەناو سك‌و پشتدا یان زۆرجار لە هەردوو مەمكەكاندا هەروەها لەگەڵ گرژبونی ڕەحم ‌و حەوزو جێگیر نەبوونی حاڵەتی دەروونی.

هەروەها لەگەڵ ئەو نیشانانەی سەرەوەدا كە باسكرا چەند نیشانەیەكی تر هەن ئەوانیش كۆبونەوەی شلەمەنی ‌وخوێیەكانە لەناو لەشدا لەگەڵ زیاتر بوونی ئازاری پشت ئەویش لەئەنجامی بەرزبونەوەی هۆرمۆنی ژنانەوە دەبێت كە بریتین لە (ئیسترۆجین ‌و بر‌ۆجسترۆن).

ڕێنماییەكانی چۆنێتی خۆپاراساتن بۆ خانمان بەبێ بەكارهێنانی دەرمانە ئازار شكێنەكان:

1- هەوڵ بدە وەرزشكردن زیاتر بكەیت لەوانەش بەتایبەتی ڕۆیشتن ‌و مەلەكردن.
2- دوربكەوە لە خۆ ماندوكردنی زۆر‌و بیركردنەوە لەوشتانەی بێتاقەتت دەكات.
3- پێویستە بۆ ماوەیەك لەشوێنێكی گەرمدا بمێنیتەوە.
4- بۆ كەمكردنەوەی ئازار دەتوانرێت جەوەنە بەكار بهێنرێت.
5- پێویستە زیاتر ئەوخواردنانە بخورێت كە گەرمی دەدەن بەلەش.
6- لەكاتی خەوتندا قاچەكانت كەمێك بەرز بكەرەوە.

بەهیوای سود

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
بەبئ بەکارهێنانی دەرمان ئازارەکانی سوڕی مانگانەت کەم بکەرەوە بەبئ بەکارهێنانی دەرمان ئازارەکانی سوڕی مانگانەت کەم بکەرەوە بواسطة Unknown on يناير 03, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف