گەڵای غارچییەو سودەسیحراویەکەی بۆئافرەت بزانن
گه‌لای غار چییه و سووده سیحراویه‌كه‌ی بۆ ئافره‌ت بزانن
گەڵای غار جۆره گه‌ڵایه‌كی و سابوونی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و زیاتر لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست ده‌ڕوێت، زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر خانمان لە خۆراکەکانیان بەکاری بهێنن و لە نوێترین لێکۆڵینەوەی پزیشکی كه لەلایه‌ن ژاپۆنییه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه و ده‌ركه‌وتووه كه گەڵای غار سودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، چونکە ڕێژەیهكی زۆری کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە، كه ئه‌م كانزایانه‌ش زۆر پێویستن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
شاره‌زایانی ژاپۆن گرنگترین سوده‌كانی گه‌ڵای غاریان له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا كورت كردۆته‌وه.
یه‌كه‌م: سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان رێك ده‌خات، هه‌ندێكجار خانمان تووشی دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه ده‌بن و ئه‌مه‌ش به‌هۆی تێكچوونی ئاستی هۆرمۆن روو ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خانمانه‌وه به گرفت هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام پێویست ناكات خانمان چیتر نیگه‌رانی ئه‌وه بن، چونكه خواردنه‌وه‌ی چای گه‌ڵای غار ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه، بۆ ئه‌مه‌ش پێنج گه‌ڵای غار بكه‌نه نێو دوو كوپ ئاو بیكوڵێنن، پاشان رۆژانه كه‌وچكێكی لێ بخۆنه‌وه.
دووه‌م: چارەسەری دواخستنی پیربوونی ڕووخسار دەکات، زوو تەواوبوونی ماده‌ی کۆلاجینی پێست و نەمانی پرۆتینی پێست ده‌بێته هۆی دەرکەوتنی زۆربه‌ی نیشانەكانی پیربوون و چرچ و لۆچی، بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی پیربوون و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ده‌ركه‌وتنی چرچ و لۆچ ئه‌وا 10 دانه گه‌ڵای غار بكه‌نه نێو ده‌فرێكی ئاوه‌وه و بیكۆڵێنن، پاشان ئاوه‌كه‌ی بده‌ن له رووخسار و لێی بگه‌ڕێن 15 خولهك بمێنێته‌وه و هه‌فته‌ی سێ جار ئه‌م ئه‌م كرداره دووباره بكه‌نه‌وه.
سێیه‌م: خواردنەوەی چای گەڵای غار ڕۆژانە چارەسەری شێرپەنجەی منداڵدان ده‌كات و چونكه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسید.
چواره‌م: چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قورگ و لووت ده‌كات، كاتێك له وهزری زستان به‌تایبه‌ت تووشی په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ده‌بین، به خواردنه‌وه‌ی چای گه‌ڵای غار یان كوڵاندنی گه‌ڵاكه‌ی و هه‌ڵمژینی هه‌ڵمی كوڵاندنه‌كه‌ی له په‌تا و هه‌ڵامه‌ت رزگارمان ده‌بێت.
پێنجه‌م:ـ هەفتەی جارێک بە ئاوی گەڵای غار قژتان بشۆن، ئه‌مه دەبێتە هۆی بەهێزی و جوانکردنی قژ پاراستنی لە هەڵوەرین......
ليست هناك تعليقات