((تایبەت بە خانمان)) ئەو هۆکارانەی کە گڕ و تینی سێکسی پیاوان کەم دەکاتەوە


((تایبەت بە خانمان))
ئەو هۆکارانەی کە گڕ و تینی سێکسی پیاوان کەم دەکاتەوە:
١- ئەو ژنانەی کە گرنگی نادەن بە جوانی و ڕێک و پێکی جلی ژێرەوەیان.
٢- ئەو ژنانەی کە وەکوو ئەکتەرێک لە کاتی سێکسدا ڕۆڵ دەگێرن:
مەبەست لەو ژنانەیە کە لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا هیچ هەستێکی ئەوتۆیان نییە و لەبەر ئەوەی کە هاوسەرەکانیان وانەزانن کێشەیەک هەیە ڕۆڵدەگێرن.
٣- ئەو ژنانەی کە هیچ کات دەستپێشخەری پەیوەندی سێکسی نین:
ئەمە لەو جۆرە هەڵسوکەوتانەیە کە لە کۆندا زۆر باو بووە و ئاسایی بووە، لەلای زۆرێک لە خانمان دەست پێشخەری بۆ دەستپێکی پەیوەندیەکی سێکسی زۆر بە نا ئاسایی و ناشرین دادەنرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە هەندێک جار ئەگەر تۆ ببیتە دەستپێشخەر نەتەنیا ناشرین و عەیبە نییە بەڵکوو یارمەتیدەرێکی زۆر گەورەی نێوان پەیوەندیە سێکسی هاوسەرێتیەکانە.
٤- ئەو ژنانەی کە لەسەر جێدا بێ جوڵەن:
زۆرێک لە ژنان هەن کە تەنیا لەسەر جێگەدا پاڵ دەکەون و باقی کارەکان دەکەوێتە سەر ئەستۆی پیاو، لە کۆندا ئەوە عورف و خووی کۆمەڵگا بووە، بەڵام بە پێچەوانەوە پیاوان زۆر حەز دەکەن و زیاتر چێژ وەردەگرن ئەگەر ژنەکانیان کاردانەوەیان هەبێت.
٥- ئەو ژنانەی کە وەک پۆلیسی هاتوچۆ هەڵس و کەوت دەکەن:
واتە ئەو ژنانەی کە لەکاتی پرۆسەی سێکسی دا داوا لە مێردەکانیان دەکەن کارێک ئەنجام بدەن. بۆ نموونە دەڵێن، جلەکانم بە هێواشی دەربهێنە، ئێستا ملوانکەکەم دابکەنە، نا نا ئاوا بە خێراییش نا، بە دەستت پرچم بلاوێنەوە، و و و … . لە بەدواداچونێکدا کە کراوە دەرکەوتووە کە پیاوان بەڕاستی بێزاری دەردەبڕن بەرانبەر ئەو جۆرە هەڵس و کەوتە. هەڵبەتە دەربڕینی هەستی سێکسی لەگەڵ ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە بە تەواوی جیاوازە.
٦- ئەو ژنانەی کە بەخۆیان ڕاناگەن:
زۆرێک لە ژنان دوای هاوسەرگیری وەها بیر دەکەنەوە کە ئیتر ئێمە هاوسەری یەکترین و چ پێویست بە خۆ جوان کردن و ڕازاندنەوە ناکات، بەڵام لە ڕاستیدا گرنگترین قۆناغ بۆ خۆ جوان کردن و رازاندنەوە دوای هاوسەر گیریە، چوونکە زۆرێک لە پیاوان دڵسارد دەبنەوە لە هاوسەرەکانیان دوای ماوەیەک کە ئیتر ژن هیچ بایەخ بە جەستە و نینۆک و بۆنی ناخۆشی دەم و بەشەکانی تری جەستە و ڕوخساری نادات.
٧- ئەو ژنانەی کە بەردەوام بە خراپ باسی جەستە و روخساری خۆیان دەکەن:
ژنان دەبێ فێری ئەوە ببن کە جەستەی خۆیان خۆش بوێت، چوونکە ئەم کارە زیاتر پیاوان هەڵدەخڕێنێت. بەڵام بە پێچەوانەوە پیاوان زۆر زوو ماندوو دەکات لە هاوسەرەکانیان.
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
((تایبەت بە خانمان)) ئەو هۆکارانەی کە گڕ و تینی سێکسی پیاوان کەم دەکاتەوە ((تایبەت بە خانمان))  ئەو هۆکارانەی کە گڕ و تینی سێکسی پیاوان کەم دەکاتەوە بواسطة مسؤل المدونة on يناير 24, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف