پێنج گیراوەی سروشتی یارمەتی نەهێشتنی خاڵی ڕەشی ڕوخسار دەدەن

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە پێنج گیراوەی سروشتی یارمەتی نەهێشتنی خاڵی ڕەشی ڕوخسار دەدەن ، لەگەڵ چرچی و هەندێك پەڵەی تری ڕوخسار .

لەخوارەوە ئەو گیراوانە لەگەڵ چۆنیەتی ئامادەكردن و بەكارهێنانیان بۆ ڕوخسار خراونەتەڕوو.

١- پەتاتە:
پەتاتە یەكێكە لەو سەرچاوە سروشتییانەی كە یارمەتی سپیكردنەوە و نەهێشتنی خاڵی ڕەشی سەر پێستی ڕووخسار دەدات. دەتوانن بڕێك پەتاتە لەتبكەن و دواتر بە دەستەكانتان بیفلیقێنن و پاشان بەهۆی پارچەیەك لۆكەوە بیدەن لەو شوێنەی ڕوخسارتان كە خاڵە ڕەشەكانی پێوەیە و بۆماوەی ١٠ خولەك پێوەی بێت و دواتر بەئاوی سارد بیشۆن.

٢- زەردەچەوە:
بڕێك لەزەردەچەوە لەگەڵ شەربەتی ئەناناس تێكەڵبكەن و بیكەن بەشێوەی هەویرێكی ئەستوور و بۆماوەی ١٠ خولەك بیدەن لەدەوری چاوەكانتان و دواتر بەئاوی سارد بیشۆن.

٣- كیسی چا:
دوو كیسە چای ڕەش یان سەوزی بەكارهاتوو بۆماوەی نیو كاتژمێر بكەنە نێو بەفرگرەوەو پاشان بۆماوەی ١٥ خولەك بەچاو نوقاوی بیدەن لەچاوەكانتان. دەتوانن ئەم كردارە ڕۆژانە دووبارە بكەنەوە.

٤- ڕۆنی گوێزی هندی:
ڕۆنی گوێزی هندی یەكێكە لەو ڕۆنانەی كە یارمەتی نەرمكردنەوە ونەهێشتنی خاڵی ڕەشی ڕووخسار دەدات و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری لە دەركەوتنی چرچی لەناوچەی دەوری چاوەكانتان دەكات. دەتوانن ڕۆژی دوو جار بەو ڕۆنە ئەو شوێنانە مەساج بكەن تاوەكو ئەنجامی باش بەدەستبێنن.

٥- لیمەندۆزی:
گیراوەی لیمەندۆزی دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی كە كاریگەری هەیە لەكردنەوەی پێستی ڕووخسار و بەوەش بەچارەسەرێكی كاریگەر بۆ خاڵی ڕەشی ڕووخسار دادەنرێت. دەتوانن لەڕێگەی پارچە لۆكەوە بڕێك لە گیراوەی لیمەندۆزی بدەن لەپێڵوی چاوتان و بۆماوەی ١٠ خولەك پێوەی بێت و دواتر بەئاوی سارد بیشۆن.

ماڵپەڕی خانمان 
بۆ بەرەو پێشچونی توانای خانمان لەسەرجەم بوارەکاندا..
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
پێنج گیراوەی سروشتی یارمەتی نەهێشتنی خاڵی ڕەشی ڕوخسار دەدەن پێنج گیراوەی سروشتی یارمەتی نەهێشتنی خاڵی ڕەشی ڕوخسار دەدەن بواسطة Halo Salman on فبراير 19, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف