چەند ڕێگایەکی سروشتی بۆ قەڵەوبونی دەموچاوو ڕوخسار

چەند رێگایەکی سروشت بۆ قەڵەوبونی روخسار

هەندێك لە كچان و کوران توشی گرفتی نارێکی روخساریان دەبن زۆر جار لەروی نەفسیەوە کاریگەری ناخۆشی ئەبێت بۆیان . ئەمەش لە ئەنجامی گۆرانی کێش وە لاوازی و بۆ ماوەی و گرفتی تەندروستی یان کەم خوێنی و تەمەن و شەکەتی و هیلاک بونی زۆرەوە  توشی ئەم گرفتە ئەبن . ئەمانە ئەبنە هۆکاری لە دەست دانی جوانی پێست و دروست بونی چرچو لۆچی یان هێڵی باریک  دەردەکەوێت لەهەردوو لای سەروی دەم ، بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی روخسار و لەشێکی جوان زۆر پێویستە کە ئەو ماسکە سروشتیانە بکەیت  بۆ گۆرانی روخسارت هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا رێجیمێکی باش و دروست ئەنجام بدەیت  ، ڕێجيمێکی هاوسەنگ بێت هەموو ڤيتامينەكان و پرۆتين و كانزا و پێكهاتەى خۆراكى دژەئۆكسيد بۆ پێست تیابێت  ، كە ئەم رێجیمە نیشانە کانی پیریت وتاریکی و لۆچی پێستت لادەبات .ئەمانەش هەندێک لە چارەسەری سروشتین :

هەنگوین و میوەی پاپا :

يەكێکە لە کاریگەرترین دەرمانەکان بۆ خر بونی رومەت چونکە دژەئۆکسیدی تیایە ژەهرەکانی  پێس دەکاتە دەرەوە . دەتوانێت پێست بەشێوەیەکی جوان بهێڵێتەوە  . ئەم پێکهاتەیە زۆر بەسودە بۆ درەوشانەوە و قەڵەو بونی دەموو چاو. بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست بەکاری بێنیت پێویستە هەندێک لە میوەی پاپا لە عەسارەبدەیت لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین تێکەڵی بکەیت  پاشان بۆ ماوەی ۱۰ خولەک مساژی پێبکەیت و بەئاوی شلەتێن بیشۆیت ڕۆژی  ۱  جار . هەروەها ئەتوانیت رۆژانە بەیانیان کەوچکێک هەنگوین بکەیتە پەردا خێک ئاوەوە و بیخۆیت

شمڵی :

شمڵی تاڕادەيەك سەرسامكەرە بۆ قەڵەو بونی روخسار . ڤيتامين و دژەئۆكسيدی باشی تیایە بەکار هێنانی وەکوو ماسک پێستێکی دروست و جوانت پێئەبەخشێت بۆ مەبەستی قەڵەوبونی روخسار پێویستە بەم شێوانە ماسکی پێبکەیت .

کەوچکێک شمڵی کەمێک ئاوی تێبکە تائەبێت بە هەویر پاشان بڵاوی بکەرەوە بەسەر رومەتت بەنەرمی بیشێلە بۆ ماوەی ۵ خولەک پاشان بۆماوەی ۱۰ خولەک وازی لێبێنە .

تێكەڵەى ١ كووپ لە شير ، ١ كەوچكى بچووك لە هەنگوين ، ٢ پارچەى بچووك لە پەنير ١ كەوچك لە شمڵی ،  تێکەڵیان ئەکەیت رۆژی ۱جار مساژی پێئەکەیت بۆماوەی ۱۰ خولەک بەجێی دەهێڵیت پاشان بەئاوی شلەتێن ئەیشۆیت ئەتوانی لەناو ساردکەرەوەش دایبنێت بۆماوەی چەن ڕۆژێک هەڵی بگریت

کەرەی شێ و شەکر :

كەرەى شێى دەتوانێت يارمەتیت بدات تا پێستت زیاتر بکشێت و توند بێت وە برێکی زۆر فیتامین E تیایە . هەروەها شەکر بەسودە بۆ پێست ئەتوانێت خانە مردوەکانی پێست لاببات . بۆ ئەم مەبەستە پێویستە  نزيكەى ٢٥٠ گرام كەرەى شێيى تواوە لەگەڵ ۵۰۰ گرام شەكر تێکەڵاو بکەیت و مساژی پێبکەیت ماوەی ۱۰ خولەک بەجێی بهێڵیت .

خواردنەوەی گێزەر و سێو :

یەکێک لەو گیراوانەی کە پەیوەندی راستە و خۆی هەیە بۆ قەڵە و بون و جوان بونی روخسار خواردنەوەی ئەم شەربەتەیە لە بەیانیان بیخۆیت  کە بەم شێوەیە دروست دەکرێت ۱ سێو ۱ گێزە ئاوی نیو لیمۆ لە عەسارە بەیت هەموو بەیانیەک پێش خواردن بیخۆیت تا ئەو کاتەی کاریگەریەکەی ئەبینیت .

زەیتی سروشتی :

زەیتی سروشتی بەکاربهێنە بۆ قەڵەو کردنی روخسارت زەیتی سروشتی بەرهەمێکی گرنگە نەک تەنها بۆ تەندروستیت بەڵکوو بۆ پێستیشت چونکە جۆرەها فیتامینیان تێدایە و پێست بە شێداری ئەهێڵێتەوە . بۆ ئەم مەبەستە ئەتوانیت رۆنی ئەڤکادۆ بەکار بێنیت کە گرنگترین رۆنی سروشتیە ئەم فیتامینانەی تیایە A.B.D.E.H.K.C.P هەروەها زەیتی بادام A.B1.B2.B3.B6. زەیتی گوێزی هیندی و زەیتی شمڵی و زەیتی زەيتونی کۆمەڵێک خۆراکی باشی تیایە بۆ پێست یارمەتی ئەدات لە چاک کردنی چۆری پێست ، پێویستە پێش ئەوەی بەکاریان بێنیت دەموو چاوت پاک بکەیتەوە پاش ئەوەی زەیتەکەت لێیا مساژی پێ بکەیت و بۆ ماوەی ۳۰ خولەک پێوەی بێت . ئاگاداربە لە بازار جۆرەهازەیت هەیە بە کوالێتی نزم ئەگەری ئەوە هەیە بەکارهێنانیان زیانت پێ بگەیەنێە باشترین شت ئەوەیە کە لە ماڵەوە خۆت دروستی بکەیت بەشێوەیەکی ئاسان

وەرزشی دەموو چاو :

میزەڵان بکار بێنە ئەم وەرزشەش بە یەکێک لەچارە سەرە سروشتیەکانی قەڵەو بوونی روخسار دائەنرێت کە کاریگەری زۆری هەیە لە جوڵانی ماسولکەکانی رومەت .هەروە ها یوگا و وەرزشی دەموو چاو  کاری گەری زۆر باشیان ئەبێت بۆ گۆرانی روخسار.

شیر :

جگەلەوەی چەندەها سودی هەیە بە خواردنی بە چارەسەرێکی سروتیش دائەنرێت بۆ قەڵەو کردنی روخسار شیر یارمەتی پێست ئەدات
هەمیشە بە شێداری بمێنێتەوە سپی ودرەوشاوە دەربکەوێت چونکە ترشی ( لاکتیک ئەسید ) ی تیایە و  ڕێگری دەكات لەوەی پێست ئەنزیمی   (تیرۆزینیر) دەربدات كە بەرپرسە لە دەردانی بۆیەی میلانین لەناو پێستدا ، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە رۆژانە کەمێک شیر بخەیتە سەر پێستت بەشێوەیەکی بازنەی مساژی پێبکەیت بۆماوەی ۱۰ خولەک پاشان بۆماوەی  ۵  خولەک بەجێی بهێڵیت . ئەتوانی لە بەیانیاندا دوپەرداخ شیری کەم چەوری بخۆیت .

خواردنی چەرەس
خواردنی خورما بەیانیان

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چەند ڕێگایەکی سروشتی بۆ قەڵەوبونی دەموچاوو ڕوخسار چەند ڕێگایەکی سروشتی بۆ قەڵەوبونی دەموچاوو ڕوخسار بواسطة Unknown on أبريل 01, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف