فیلەر چیەو سودوو زیانەکانی چین

بۆتۆکس: ماده‌یه‌که که له نیرۆتۆکسین دروست ده‌کرێت, له‌بواری جوانکاری دا چه‌ندین به‌کارهێنانی هه‌یه له‌وانه به‌کاردێت بۆ لابردنی چرچ و لۆچی پێست وه‌ک چرچ و لۆچی ده‌روبه‌ری چاو و ناوچه‌وان ئه‌وه‌ش بهلاوازکردن یان شهلهلکردنی ماسولکه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی..
••فیله‌ر: ماده‌یه‌که که له‌بواری جوانکاری دا به‌کاردێت بۆ کۆنتورکردنی ڕوو به‌تایبه‌ت (ڕوومه‌ت، لووت) هه‌روه‌ها کۆنتورکردن و فوولکردنی لێوو، پڕکردنه‌وه‌و ڕێککردنه‌وه‌ی چرچ و لۆچی و جێبرینی چاڵ هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌کارهێنانی تریشی هه‌یه..
ئه‌و جۆره‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌کاردێت له‌ماده‌ی (هالۆرینیک ئه‌سید) پێکهاتووه، که ببهشێوهیهکی سرووشتی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا هه‌یه ..

••به‌نجی موضوعی بۆ نه‌خۆشه‌که ده‌کرێت و بۆتۆکسه‌که یان فیله‌ره‌که له‌ڕێگای ده‌رزیه‌کی بچوکه‌وه ده‌کرێت بۆ شوێنی پێویست...

••زۆربه‌ی زیانه‌کان په‌یوه‌سته به‌و پزیشکه‌ی که کاره‌که ئه‌نجام ده‌دات ، بۆنمونه ئه‌گه‌ر بۆتۆکس بۆ ماسلکهیهکی هه‌ڵه بکرێت ئه‌وا شه‌له‌لێکی کاتی له‌و ماسلکهیهدا ڕووده‌دات و شێوه‌یه‌کی نهخوازراودهدات بهوشووێنه، سه‌باره‌ت به فیله‌ر به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه بدرێت لهبۆڕی خوێن ئه‌وا ڕێگری ده‌کات له‌ڕۆشتنی خوێن و زیان ده‌گه‌یه‌نێت بهوئهندامه، هه‌روه‌ها ته‌کنیکی هه‌ڵه‌و مادده‌ی کوالیتی نزم ده‌بێته هۆی گرێ گرێ بوونی فیله‌ره‌که و هه‌ست و شێوه‌یه‌کی نهخوازراودهدات به‌وشوێنه...

••فیله‌ر و بۆتۆکس پێویسته له‌لایه‌ن پزیشکی شاره‌زاوه ئه‌نجام بدرێت چونکه هه‌ڵه‌کردن له‌ئه‌نجامدانیدا هه‌ندێکجار زۆر مه‌ترسداره.

•• کاریگه‌ری بۆتۆکس بۆ ٣-٦ مانگه به‌ڵام له‌دوای چه‌ند جار دووباره‌کردنه‌وه کاریگه‌ریه‌که‌ی بۆ ٨-١٢ مانگ ده‌مێنێته‌وه،فیله‌ر بۆماوه‌ی ٦-٢٤ مانگ ده‌مێنێته‌وه..
دوای ئه‌وماوه‌یه ئه‌وشوێنه ده‌گه‌ڕێته‌و سه‌رباری پێشووی ...
دکتۆر هێمن احمد زه‌مان
پسپۆر /بۆرد(دکتۆرا)له جوانکاری و نه‌خۆشیه‌کانی پێست بۆرد(دکتۆرا)له نه‌خۆشیه به‌رکه‌وته سێکسیه‌کان(زایندهیهکان)
وەرگیراوە بە سوپاسەوە ...
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
فیلەر چیەو سودوو زیانەکانی چین
بواسطة Halo Salman
on
مايو 03, 2018
Rating:

ليست هناك تعليقات