چارەسەرکردنی نینۆکی لاواز بە ڕێگایەکی کاریگەر

ماڵپەڕی خانمان ...
چارەسەرکردنی نینۆکی لاواز بە ڕێگایەکی کاریگەر

هەموو ئەزانین کە لاوازی و خێرا شکانی نینۆکەکان چەندە بێزارکەرە، سەرەڕای ئەمەش نینۆکی تەندروست و بەهێز جگە لەوەی کاریگەری لەسەر جوانی دەست و پەنجە هەیە زیاتریش توانای پاراستنی کۆتا هەستەدەمارەکانی سەری پەنجەی هەیە، بەم شێوەیە گەر نینۆکەکانت بەهێز بن باشتر توانای پارێزگاریان هەیە. بێ گومان هەبوونی نینۆکی لاواز هۆکاری ناوەکی و دەرەکی هەیە کە پێشوتر ئاماژەم پێداون وە بابەتێکی تایبەتم لەسەر نوسیوە. ئەوەی لەم بابەتەدا تیشکی ئەخەمە سەر چارەسەرێکی دەرەکی ئاسانە بە ڕێگایەکی تا ڕادەیەک سروستی بە بەکارهێنانی بەهێزکەرێک کە خۆت لە ماڵەوە ئەتوانیت ئامادەی بکەیت. لە بازاڕ و دووکانەکاندا چەندین جۆر و مارکەی جیاواز بەهێزکەری نینۆک هەیە، بەداخەوە هەندیک جار هیج کاریگەریەکی ئەرێنیان نیە لەبەر نزمی ئاستی کواڵیتیەکەیان وە هەندێک جاریش نرخەکانیان زۆر گرانە کە هەموو کەس ناتوانێت دەستی پێی بگات. هەربۆیە ئێستا تۆ خۆت ئەتوانیت ئەم بەهێزکەرە دروست بکەیت و سودێکی ئێجگار زۆری لێ وەربگریت.

بۆ ئەم مەبەستە پێویستت بەم کەرەستانەی خوارەوە هەیە:

١- بۆیەیەکی ڕەنگ ئاوی

٢- یەک دەنک سیر

ڕێگای ئیش کردن:

سیرەکە پاك بکە واتا تویکڵەکەی لێ بکەرەوەوە هەروەک چۆن بۆ ئامادەکردنی خواردن بەکاری ئەهێنیت ( بۆ ئەم کارە دەستکێش لەدەست بکەیت باشترە، یەکەم لەبەرئەوەی خاوێنترە، دووەم لەبەر ئەوەی دەستت بۆن ناگرێت). پاشان سیرەکە بە چەقۆیەک وورد بجنە بەڵام با زۆر وورد نەبێت، ئەوەندە ووردی بکە کە بتوانیت لە ڕێگای دەمی شوسە بۆیەکەوە بیخەیتە ناو شوشە بۆیەکە.

پاش ئەوەی سیرەکەت وورد کرد بیکەرە ناو شوشە بۆیەکەوە، گەر زەحمەت بوو ئەوا سەری بۆیەکە واتا فڵچەکەی بەکاربێنە هەتا بە ئاسانی پاڵی پێوە بنێیت بۆ ناوەوە.  پاشان سەرەکەی باش بنێرەوە و باش ڕایبوەشێنە هەتاوەکو باش تێکەڵ ببێت. بۆ ماوەی هەفتەیەک دای بنێ بەڵام بەهامان شێوە جار جار ڕایبوەشینە بۆ ئەوەی باش تێکەڵ ببێت.

پاش هەفتەیەک ئەتوانی بەکاری بهێنیت وەک بەهێزکەری نینۆک. نینۆکەکانتی پێ بۆیە بکە،  گەر حەزیشت لە بۆیەی ڕەنگاو ڕەنگ بوو ئەتوانی پاش ئەوەی باش ووشک بووەوە بۆیەی تری بەسەردا بکەیت.

بۆ ماوەیەی مانگێک هەموو سێ ڕۆژ جارێک بەکاری بهێنە، سەری چوارەم ڕۆژ لێی بکەرەوە و نینۆکەکانت بشێلە بە تێکەڵەیەکی یەکسان لە زەیتی زەیتون و بادەم. ڕۆژی دووایی بەهێزکەرەکە بەکار بهێنەوە پاش سێ ڕۆژ لێی بکەرەوە و دیسان بە هەمان شێوە تێکەڵەی زەیتەکە بەکاربهێنەرەوە.

بۆ ماوەی مانگێک بەو شێوەیە بەردەوام بە، پاشان ئەتوانیت هەفتەی جارێک بەکاری بهێنیت.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چارەسەرکردنی نینۆکی لاواز بە ڕێگایەکی کاریگەر چارەسەرکردنی نینۆکی لاواز بە ڕێگایەکی کاریگەر بواسطة مسؤل المدونة on مايو 06, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف