ئەو شتانە چیە كە پێوێستەھاوسەران پێش گواستنەوە قسەی لەسەر بكەن.



. ئەو شتانە چیە كە پێوێستەھاوسەران پێش گواستنەوە قسەی لەسەر بكەن.
 . بەھەندێك گۆڕانكاری دەست پێدەكات چ جەستەی و چ لایەنی ڕۆحی لەم بەشەدا باس لە قسەكردن لەسەر لایەنی جەستەیی دەكەین كە ھەر كوڕو كچێك بەرلەوەی بچنەی لای یەك پێویستە گفتو گۆی لەسەر بكەن. . لەناو كۆمەڵگەی كوردیدا وا باو بوو كەلەیەكەم شەوی ھاوسەرگیریدا كوڕ پێویستە پیاوەتی خۆی بسەلمێنێت بەوەی پەردەی كچێنی لاببات كە بە ئەمەش ترسێكی زۆر لەدڵی كچاندا دروست دەبوو ھاوكاتیش دڵەڕاوكێێ لای كوڕان دروست دەكرد كە تاچەند سەركەوتوو دەبن لەم كارەو بەم شێوەیش ھیچ چێژێكی ئەوتۆیان لەبەیەك گەیشتنیان نەدەبینی كەتا ئێستاش ئەم دیاردەیە كەم تازۆر ماوە. . باشترە قسەلەسەر ئەم باسە بكرێت تا وەك ئەرك نا وەك چێژ لێوەرگرتن سەرجێیی بكەن. چ ئەوەی كەشوێن ھەلببژێرن وە دەرونێكی ئاراممیان ھەبێت لەم ڕوەوە وتەیەك ھەیە كەدەلێت كە چویتە پڕۆسەی ھاوسەر گیری و ھەستت كرد نا ئارامی لە نزیك بونەوە ئەوا پەیڕەوی یاسای سەرەتاكەن بەم جۆرە: . یەكەم شەو ھاوڕێی بەسۆزی یەك بن دووەم شەو خۆشەویستی یەك بن سێھەم شەو ھاوسەرو ھاوگیانی یەك بن بەلێ ئازیزان بەم شێوەیە بۆھەمیشە ھاوڕێ و خۆشەویستێ گیان و دڵی یەكتر ئەبن بەھیوای ژیانێكی ئارام بۆ ھەموان. . تێبینی . ئەم باسە بەشێوەیەكی گشتێ باس كراوە و یەكەم شەوێ پێكەوە بون لای ھاوسەران جیاوازە بەڵام قسە كردن لەسەر ئەم باسانە بەر لەگواستنەوە شتێكی پێویستە. .

. چەند ئامۆژگارییەك پێش شەوی هاوسەرگیری پێویستە بیزانن
 . كچان و كوڕان، زۆرینەیان جۆرە ترس و دوودڵییەكیان لە یەكەم شەوی هاوسەرگیرییاندا هەیە، ئەو ترس و گومان و دوودڵییە، كاریگەری نەرێنیی خراپ لەسەر جەستە و هەست و كۆئەندامی زاوزێی هەردوو رەگەزەكە جێ دەهێڵێت، بۆیە شارەزایانی ئەو بوارە ئامۆژگاری كچان و كوڕان دەكەن بەر لە یەكەم شەوی هاوسەرگیریدا، پێویستە ئەم خاڵانە بزانن. . یەكەم: كاردانەوەی جەستە لە یەكەم پێوەندیی جووتبووندا، جەستە ئەگەری دەردانی كاردانەوەی دەبێ لە یەكەم پێوەندی جووتبووندا، بەتایبەت لە ئافرەتدا، دوای ئەنجامدانی كرداری جووتبوون، رەنگە كۆئەندامی زاوزێی شلە دەربدات و ئەمە كارێكی ئاسایییە، مەرجیش نییە روو بدات و لە ئافرەتێكەوە بۆ ئافرەتێكی تر جیاوازە. . دووەم: لەكاتی یەكەم كرداری جووتبووندا، زێی ئافرەت ئازاری دەبێ و رژێنەكانی نێو زێ دەردەدات و پێویستە زانیاریتان لەبارەیەوە هەبێ و بە قورسی لە بابەتەكە نەڕوانن، بەڵام كاتێك خوێنبەربوون دروست بوو و خوێن بە بەردەوامی نەوەستا، ئەوا دەبێ بگەنە نەخۆشخانە بە خێرایی. . سێیەم: پێویستە ئەو گۆڕانكارییە تازانە بە ئاسایی وەربگرن، بەتایبەت ئافرەتان نابێ باسی ئازار و ئەزموونیان لای ئافرەتانی تر بكەن، هەموو ئافرەتێك ئەزموونێكی جیاوازی هەیە و هیچ یەكێك وەك یەك نابێت، بۆیە ئەگەر ئەزموونی خۆتان باس بكەن و ئەوەی تر بڵی بەو شێوەیە نییە، ئەمە تووشی دڵەڕاوكێی زۆرتان دەكات. . چوارەم: ئەگەر ئافرەتان ئازاری ئەندامی زاوزێیان زۆر بوو، تەنیا ئاوی شلەتێن و نیمچە گەرم بەكار بهێنن و بۆ دەرەوەی ئەندامی زاوزێش بەكاری ببەن، بەمە هەست بە پشوودان و كەمبوونەوەی ئازار دەكەن، ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەگەر تووشی هەوكردن نەبووبن. . پێنجەم: پیاوان پێویستە خێرا و پەلە نەبن و زۆر گرنگی بە هەستی ئافرەت بدەن و لە رووی سۆزدارییەوە بە تەواوی بیجووڵێنن. . شەشەم: دوای یەكەم كرداری جووتبوون، مەرج نییە ئیتر پیاوان بەردەوام ئەو كردارە ئەنجام بدەنەوە، پێویستە ماوەیەك پشوو و ئارامی بە خێزانەكانتان بدەن، بۆ ئەوەی لە رووی دەروونی و ئازاری كۆئەندامی زاوزێیانەوە پشوو بدەن و ئامادە بن.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئەو شتانە چیە كە پێوێستەھاوسەران پێش گواستنەوە قسەی لەسەر بكەن.  ئەو شتانە چیە كە پێوێستەھاوسەران پێش گواستنەوە قسەی لەسەر بكەن. بواسطة Halo Salman on مايو 08, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف