چۆن میکیاج بکەین لەسەر پێستی چەور و چ جۆرێک زۆر باشە بۆ پێستی چەورو زیبکاوی؟


** چۆن میکیاج بکەین لەسەر پێستی چەور و چ جۆرێک زۆر باشە بۆ پێستی چەورو زیبکاوی؟
 ** چۆن پێستمان پاک ئەکەینەوە لە کونەپیسەکان( Clogged pores) ؟
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
ھۆکاری دروست بونی خالی رەش و چارە سەری ؟
 جیاوازی نێوان خاڵی رەش و کونی پیسی دەموچاو چیە؟
≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
 ١- چۆن پێستمان پاک ئەکەینەوە لە کونەپیسەکان( Clogged pores) ؟‬
‎کونەکانی سەر رووی دەمووچاومان ھەمووی پر بوە لە پیسی و چەوری و وشکی خانە مرودەکان ھەموو رۆژێک بەھۆی بەکار ھێنانی ئەو ھەموو میکیاژە و پاک نەکردنەوەی بەباشی و پیسبوونی ژینگەکەمان پێستمان تەواو ھیلاک بووە،ئەگەر بەجوانی پاکی نەکەینەوە ئەوا ئەبێتە ھۆی دروست بوونی خاڵی رەش و زیبکە.زۆر پێوستە کە پێست بە جوانی پاک بکرێتەوە.
بە چوا ھەنگاو: 
بوخار ، ئێکس فۆڵیەنت ، ماسک ، پاک کەرەوەی خاڵی دەمووچاو.پێویستە ھەموو جارێک تۆنەرێکی زۆر پاش بۆ ڵابردنی میکیاج دەموچاو لەگەڵ چەو بەکاریەت پاشان دەموچاو جوان تەر ئە کەیت بە ئاوێکی شلەتین دواتر پاکەرەوەیەکی زۆر باش بەکار بێنە پەپێ جۆری پێستەکەت .
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
پاشان ھەر وەک ھەمیشە لەھەموو ماڵانێک ھەیە کتریەکە گەرم کە ھەتا بوخار ئەکات دواتر بیخەرە ناو قاپێکەوە ،خاولیەکی گەورە بخەرە سەر سەرت و ئاوە گەرمەکە بخەرە ژێر خاوڵیەکەوە وە ئەگەر بکرێت چای سەوز یان چای نەعنا بکەرە ناو ئاوە گەرمەکەوە یارمەتی دەرێکی زۆر باشە بۆ کردنەوەی کونەکانی دەموچاو یەک دڵۆپ زەیتی تیە تری بکەرە ناو ئاوەکە بۆ ڵابردنی زیبکەو چەوری دەموچاو.پێویستە بەردەوام بیت تا ١٠ دەقیقە، زۆر زۆر گرینگە دوای ھەموو بوخار کردنێکی دەوچاو راستەوخۆ بیشۆرە چونکە کونەکانی دەموچاو کراوەتەوە لەھەمووپیسیەک پاک ئەبێتەوە،پێویستە ھەموو ھەفتەیەک یەک جار بوخار بکەیت ئەگەر میکیاج زۆر بەکار ئەھێنیت بیکە بە دوو جار.راستەوخۆ دوای بوخار دەمووچاو بەئاوی سارد بیشۆ.ئێکس فۆڵیۆنت: زۆر پێویسە بۆ پێست ئەتوانیت فڵچەیەکی نەرم بکریت بۆ پێست و لەگەل پاکەرەوەکە بەھێواشی بەکاری بێنیت.سکرەبی دەمووچاو:باشترین بەکار ھێنانیت بێ بۆ پاک کردنەو کەمێک بخەرە سەر دەست و بەھێواشی لەسەر روخساریت مەساجی پێبکە.
ماسک: ھەوڵ بدە لە ھەفتەیەکە دوو بۆ سێ جار ماسک بکەیت بۆ روخساریت بە پێ جۆری روخساریت ماسکەکە ھەڵبژێرە.
 
‎٢- ھۆکاری دروست بونی خالی رەش و چارە سەری ؟ 
جیاوازی نێوان خاڵی رەش و کونی پیسی دەموچاو چیە؟
≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
خاڵی رەش بریتیە لە کونەپیسەکانی دەموچاو ئەکرێتەوە.خاڵی رەش پێکھاتەی چەوری کۆبۆوە،خانە مردوەکانی پێست،بەکتریا. ئەم شتانە وائەکات قەبارەیان گەورەبێت و بڵاو بێتەوە بە روخسار کونی دەموچاو گەورە ئەبێت.خالی رەش بەھۆی ئۆکسانی چەوریەکەوە رەش دەر ئەکەوێت .باشترین چارەسەر بۆ خاڵی رەش (Salicylic Acid) ئەم بەرھەمە باشترینە بۆ چارە سەری زیبکە،کە ( Beta Hydroxy Acid) کە مەبەستمان لە ئێکس فۆڵیەنتی پێست(تەقشیر).کە کاریگەرە لەسەر کەم کردنەوەی پیسی ناو پێست و کونەکانی دەموچاو ،بەکتریا و ئیڵتھابات.
ئەم ترشە (Salicylic Acid ) لەناو چەوریە باش ئەتوێتەوەو باشترین چارەسەرە بۆ زیبکە و خاڵی رەشی دەموچاو چونکە ئەچێتە ناو چەوری دەموچاو پاکی ئەکاتەوە.بەڵام ھەرچی AHA (Alpha Hydroxy Acid) ئەم جۆرە ماددەیان لە ناو ئاودا ئەتوێتەوە ،کەوابوو لەناو چەوری ناتوێتەوە بەلام یارمەتی دەرێکی باشە بۆ پاک کردنەوەی خانە مردووەکانی پێستمان.بەکارھێنانی لەزگەی خاڵی رەش زۆر کاریگەرەو ھەرچی خاڵی رەش ھەیە رای ئەکێشێت.بەکار ھێنانی ماسکی پۆر زۆر باشە بۆ پاک کردنەوەی پۆر بەڵام وەک ڵەزگەکە رای ناکێشێت.
بەڵام زۆر جار دوای بەکار ھێنانی ئەمانە بەڵام ھێشتان پێستمان پاک نەبۆتەوە چونکە نەختێک لە خاڵە رەشەکان زۆر بچوکن و زۆر دەمێکە ماوەتەوە لەناو پێست بۆیە بەئاسانی دەرناچێت و رەق بووە بۆیە پێویست بە سینارە ھەیە بۆ دەرھێنانی بەڵام ئاگاداربە زۆر بەوریای بیکە چۆنکە بە نەشارەزای ئەبێتە ھۆی تێک دانی پۆرەکەو بڵاو بونەوەی.
‎وە ھەرجارێک لەکاتی سەر شۆردین و بەکارھێنانی شامپۆوموکەیەف راستەوخۆ دوای ئەوە دەموچاویت پاک کەرەوە.پاک کردنەوەی دەموچاو پێش بەکار ھێنانی کرێمی شەو .پاک کردنەوەی دەموچاو دوای ھەڵسان لە خەو.وەپاشان بەکارھێنانی تەرکەرەوەیەکی زۆر باشی خاڵی لەچەوری.
‎بەڵام ھێشتان ھەست ناکەین پێستمان پاک بۆتەوە لە خاڵە رەشەکان بەدڵنیایەوە پاک نەبۆتەوە باشترین رێگا بەکار ھێنانی ئیکس فۆڵیەنتە لە مالەوە خۆت بەکاری بێنە.
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
‎⁰•⁰ئەی خاڵی سپی چیە و جیاوازی لەگەڵ میلیا چیە وچۆن چارەسەری بیکەین؟
خاڵی سپی لەژێر پێستەو سەرەکەی نەھاتۆتە دەرەوە .کە لە کۆبونەوەی چەوری ، بەکتریا، خانە مردووەکانی پێست دروست بووە بەڵام کراوەیەکی داخراوە.بەھۆی ئەم کراوەی داخراوە سپی ئەبێت چونکە رۆنەک ئۆکسدەشین (کارڵیک) لەگەڵ ھەوادا ناکات.
میلیا کۆبۆوەیەکی بچوکی خالی سپیە کە لەژێر پێست دروست ئەبێت زۆر بە بچوکی،وە غەڵەتە ئەگەر بڵێن خاڵی سپی ،چونکە میلیا لە قورسای بچوکی کریاتین دروست بووە(خانە مردووەکانی پێست)بەسەر رووی پێست بڵاو بۆتەوە ،ناکرێتەوە وە بە زەخت یان بەکار ھێنانی سینارە نایەتە دەرەوە باشترین رێگا ئێکس فۆڵیەنتە بۆ خاڵی سپی و میلیان .
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
‎٣- چۆن میکیاج بکەین لەسەر پێستی چەور و چ جۆرێک زۆر باشە بۆ پێستی چەورو زیبکاوی؟≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
پێش ھەموو میکیاج کردنێک پێویستە پێست جوان پاک کرێتەوە بە پاکەرەوەیەکی باش کە بۆ پێستی چەور گونجاوبێت بۆ ئەوەی لەھەموو پێسیەک رزگاری بێت،وەدوای ئەوە غەسوڵێکی باش کە بۆ پێستی تۆ گونجابێت بە کاری بێنە دەمووچاوت بشۆ(لەسەرەوە باس لە دەموچاوی چەورو پاک کەرەوەکان کراوە کە بۆی گونجاوە).
‎دواتر تۆنەرێکی باش دەموچاو بسرە پێوستە ئەو تۆنەرە چەوری تیانەبێت. بۆ ئەوەی پێستیت بەتەواوی پاک بێتەوە،بەڵام ئەو کەسانەی کە پێستان چەورە وشک بۆتەوە بەھۆی ھەر ھۆکارێکەوەبێت(لەبەشی سێ باسی ئەکەم) با تۆنەرێک بەکار نەھێنن کە کھوڵی تیابێت رۆژی یەک جار بەکاری بێنن.
‎دوای ئەوە تەرکەرەوەیەکی باش ھەڵبژێرە بۆ پێستیت چونکە پێستەکە وشک ئەبێت بۆ میکیاج کردین بەلام کرێمێکی سوک و چەوری تیا نەبێت ئەگەر بکرێت دژی لەماع بێت و ماتی بکات چونکە ھەموو ئەو چەوریە ھەڵ ئەمژێت و لەگەڵ ئەساسەکە ئۆکسان ناکەت رەنگی ئەساس ناگۆرێ.دژەخۆری تیابێت زۆر زۆر باشتر یان بەجیا بەکاری بێنە(لەبەشی چوار زۆر بەجوانی باسی دژە خۆر ئەکەین).
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
‎دوای ئەوە پرایمەر بەکاربێنە کە پۆر مینی مایزەر و ماتتی فاین پێست بکات واتە پرایمەرێک بێت کونی خاڵەکان بچوک بکاتەوەو و ماتی دەموچاو بکات.
‎دوای ئەو کۆنسیلەر بەکار بێنە بەڵام با مات بێت و بدە لەو شوێنانەی کە زیبکە و پەڵەی ھەیە بەڵام خۆت بە دور بگرە لە کۆنسیلەری کرێمی.
‎وە پاشان ئەساسێکی خاڵی لە چەوری و مات ھەڵبژێرە بۆ دەموچاوت پاشان لوز پاودەر ئنجا پاودەر بکە بەڵام با خاڵی بێت لە چەوری خۆت بەدوور بگرە لە ئەساسی لەماع و شاین شیمەیر�.
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM 
دکتۆر شەم 

ماڵپەری خانمان
ماڵێک بۆ خانمان 
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چۆن میکیاج بکەین لەسەر پێستی چەور و چ جۆرێک زۆر باشە بۆ پێستی چەورو زیبکاوی؟ چۆن میکیاج بکەین لەسەر پێستی چەور و چ جۆرێک زۆر باشە بۆ پێستی چەورو زیبکاوی؟ بواسطة User Home4T on يوليو 22, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف