دوای منداڵ بوون بەم جۆرە جوانی لەشولارت بەدەست بھێنەوە

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

جوانی و رەشیقی لەشولار خەونی ھەموو خانمێکە بەڵام چەندین ھۆکار ھەن کەئەم خەونە ناھێڵێت بەتایبەت دوای دەرکەوتنی وورگ لەدوای نەشتەرگەری منداڵبوون، بەڵام ئەمەش دەکرێ بەدەستی بھێنیتەوە بەم ھەنگاوانەی خوارەوە:
١. ئاو زۆر بخۆرەوە سودی زۆرە بۆ شیردان و باشترکردنی سوڕی خوێن و قەرەبوکردنەوەی ئەوەی لەدەستت داوە
٢. زۆر میوەی سروشتی بخۆ لەجیاتی ژەمە سوکەکان یان لەکاتی ھەستکردندا بەبرسێتی وەک سێو کەقەرەبوی خوێنرۆشتن و ئاسن دەداتەوە لەگەڵیدا سپێناخ بخۆ
٣. شۆربای سوک بخۆ کەچەوری و کرێم و پەنیری کەم بێت چونکە توشی ئاوسانت دەکات
٤. ھەوڵ بدە ھێندەی دەتوانیت و بوارت ھەیە بخەویت و ئەگەر ھەست کرد بەماندوێتی پشوو بدە. 
٥. ھەوڵ بدە وەرزش بکەیت لەدوای ٢ ھەفتە لەمنداڵ بوون
٦. دوای مانگێک لەنەشتەرگەری منداڵ بوون، وەرزشی توندکردنەوەی ورگ بگە
٧. خۆت بەدووربگرە لەخواردنی لەفە و شیرینی 
٨. چا و قاوە بەرێک و پێکی بخۆ و با شەکری تێدا نەبێت و بەیانیان بیخۆ
٩. پرۆتینی جۆراوجۆری ئاژەڵی بخۆ و بەشێوەیەکی رێک و پێک وەک ماسی و مریشک
١٠. خۆت بەدووربگرە لەھەویرەمەنییە دەوڵەمەندەکان بەچەوری و لەجیاتی ئەوە بخۆ کەدەوڵەمەندە بەزەیتی زەیتون

وەرگییراوە لە مالپەری سەربەست
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
دوای منداڵ بوون بەم جۆرە جوانی لەشولارت بەدەست بھێنەوە دوای منداڵ بوون بەم جۆرە جوانی لەشولارت بەدەست بھێنەوە بواسطة User Home4T on أغسطس 26, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف