چارەسەرێکی ئاسان بۆ زیپکە..

 ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM



زیپکە یەکێكە لە باوترین کێشەکانی پێست و دەبێتە هۆی شێواندنی ڕوخسار، زۆرجار کاریش دەکاتە سەر باری دەروونی، هەندێك جار تەنانەت خەمۆکیشی لێ دەکەوێەتوە، هەر بۆیە پێویستە چارەسەر بکرێت.

پرتەقاڵ یەکێکە لەو میوانەی بە ڤیتامین C و ترشی سیتریک دەوڵەمەندە، ئەم ماددانە چەوری پێست کەم دەکەنەوە و توانای لەناوبردنی بەکتریایان هەیە، لە ئانجامی ئەمانە پرتەقاڵ کاریگەرە بۆ کەمکردنەوە و لابردنی زیپکە.

ئامادەکردن و بەکارهێنان:
پرتەقاڵێک قاش بکە و بیگوشە، ئاوی پرتەقالەکە بکەرەوە ناو دەفرێکەوە، بە پارچەیەک لۆکە ئاوی پرتەقاڵەکە بەسەر پێستی دەموچاوتدا دابەش بکە و بۆ ماوەی 10 خولەک پێوەی بهێڵەرەوە، پاشان بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ.

تێبینی: ئەگەر پێستت هەستیارە یان هەست بە ئازار دەکەیت بەهۆی ئاوی پرتەقاڵەکەوە، ئەوا ئەم چارەسەرە بەکار مەهێنە.

وەرگیراوە لە خەندان
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چارەسەرێکی ئاسان بۆ زیپکە.. چارەسەرێکی ئاسان بۆ زیپکە.. بواسطة User Home4T on سبتمبر 21, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف