ئایا خه‌ته‌نه‌ كردنی‌ ئافره‌تان تا جه‌ند له‌ رووی‌ شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌؟

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

برسیاریکم ھەیە ئەویش ئەوەیە ئایا خەتەنە کردنی ئافرەتان تا جەند لە رووی شەرعەوە دروستە؟ ئایا لەرووی زانستی و لە رووی شەرعەوە ج سوودو ج زیانیکی ھەیە نکایە روونکردنوەیەک لە رووی ئەم بابەتەوە. زور زور سوباس بو یەریزانی لیزنە. 
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیھانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاکی پێغەمبەر (ێلی اللە علیە وسلم) و گشت کەس و یاران و شوێنکەوتوانی بەگشتی. 
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەکەی بەڕێزتان: 
خەتەنە کردنی ئافرەت لە زۆرێک لە ووڵاتانی جیھاندا ھەیە و زۆر شێوەی جۆراو جۆری ھەیە، و ھەندێکیان بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە دەکرێت، و پێی دەوترێت (الختان الفرعونی) واتە خەتەنە کردن لەسەر شێوازی فیرعەوەنی، وە ئەم جۆرە خەتەنە کردنە زانایان بە کۆی دەنگ پێیان حەرامە و بەلایانەوە دروست نیە. 
بەڵام ئەو خەتەنە کردنەی کە لەئیسلامدا ھەیە شێوازی جیاوازە وجگە لە سوود ھیچ زیانێکی نیە، ولە سەردەمی پێغەمبەردا (ێلی اللە علیە وسلم) کراوە، و ھەرچەندە ئیمامی ئەحمەد پێی وایە کە واجبە بەڵام زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوەن کە سوننەتە. 
بەڵگەی سوننەت بوونیشی ئەوەیە کە ئافرەتێک ھەبوو لە سەردەمی پێغەمبەردا (ێلی اللە علیە وسلم) ئافرەتانی خەتەنە دەکرد، ێغەمبەری خودا (ێلی اللە علیە وسلم) پێی فەرموو: { ڕشِِمِّی ولا تُنْەِکِی فَإِنَّ ژلِکَ ڕَحْڤی لِلْمَرْڕَەِ ۆڕَحَبُّ إِڵی الْبَعْلِ}. رواە ڕبو داود وێححە الا‌لبانی. واتە: کەمێک لەو پارچە گۆشتە ببڕە و زۆر دەست دامەگرە، چونکە ئەوە بۆ ئافرت چێژی زیاترە وبەلای پیاویشەوە خۆشترە. 
وە لە ڕوی زانستی وپزیشکیشەوە خەتەنە کردنی ئافەرتان ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی بکرێت و کەسی پسپۆڕ بیکات سوودی زۆری ھەیە بۆ ئافرەتان، بەڵام ئەگەر کەسی نەشارەزا بیکات و زۆر دەست دابگرێت، ئەوە لەوانەیە ببێتە مایەی لاوازی ئافرەت لە ڕوی جنسیەوە و ئەو کات زیانی زیاتر دەبێت لە قازانجی. 
وە پوختەی قسان ئەوەیە کە خەتەنە کردنی ئافرەت سوننەتەو وە لایەنی پزیشکیش دانی بەوەدا ناوە کە سوودی زۆرە بۆ ئافرەتان و یەکێک لە سوودەکانی ئەوەیە کە ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجەی ڕەحم بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە. 
خوای گەورەش زاناترە.



سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئایا خه‌ته‌نه‌ كردنی‌ ئافره‌تان تا جه‌ند له‌ رووی‌ شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌؟ ئایا خه‌ته‌نه‌ كردنی‌ ئافره‌تان تا جه‌ند له‌ رووی‌ شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌؟ بواسطة User Home4T on أكتوبر 01, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف