هاوسەرگیری سیغە چیە؟

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM


هاوسەرگیری سیغە چیە؟

هاوسەرگیری سیغە یەكێكە لە دیارترین ئەو هاوسەرگیریانەی كە لەلایەن شیعەكان ڕێگەپێدراوە و هەتا ئێستاش مشتوموڕێكی زۆری لەسەرە، بە تایبەت كە ئەم جۆرە هاوسەرگیریە لە كاتی چوونی موسڵمانان بۆ ناو مەككە (فتح المكە) بۆ ماوەی 3 ڕۆژ حەڵال كراوە، بەڵام دواتر حەرام كراوەتەوە.

هاوسەرگیری كاتی‌ ( صیغە زواج المتعە) ئەو جۆرە هاوسەرگیریەیە كە پیاوێكی‌ موسڵمان ئافرەتێكی‌ موسڵمان  لە خۆی مارە بكات بە ماوەیەكی دیاریكرا و دەبێت ئەو ماوەیە دیاری بكەن، بۆ نمونە مەرج دانێن كە ماوەی‌ ئەو هاوسەرگیرییە پێنج ڕۆژە یان مانگێك یاخود دوو مانگ یان شەش مانگ یان زیاتر و كەمترە.. كە ماوەی‌ سەرەتا و كۆتاییەكەی‌ دیاربێت،  هاوكات مارەییەكی‌ كەمی‌ پێ‌ دەدات و دوای‌ تەواو بوونی‌ ئەم ماوەیە ئیتر لەژێر ئەو گرێبەستە ئازاد دەبێت.

شیعەكان پێیان وایە كە ئەم هاوسەرگیرییە لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلامدا حەرام نەكراوە، بەڵكو دواتر و لە سەردەمی خەلافەتی عومەری كوڕی خەتابدا حەرام كراوە.

بەڵام زانایانی سوننە سەرجەمیان كۆكن لەسەر ئەوەی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە حەرامە و هاوشێوەی زینایە.
 

وەرگیراوە لە خیزان
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
هاوسەرگیری سیغە چیە؟ هاوسەرگیری سیغە چیە؟ بواسطة User Home4T on أكتوبر 22, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف