جۆرەكانی چەوری خوێن چین؟


جۆرەكانی چەوری  خوێن چین؟

كام جۆرەیان بێ زیانە؟ چۆنێتی زانینی بەرزی و نزمی ڕێژەكەی؟

ئێمە بۆ ئێوە خۆمان ماندوو دەکەین تکایە بێ کۆمێنتی مەکەن پۆستەکان ویەکی چەند کۆمێنتێک جێبهێڵن

چەورییەكانی ناو خوێن دو جۆرن یەكەمیان چەوری جۆری" HDL " كە بە كۆلیسترۆڵی باش ناسراوە و كارەكەی بریتی یە لە پاراستنی بۆرییەكانی خوێن لە كەڵەكەبوون و نیشتنی چەوری زیادە.

جۆری دوهەمیشیان بریتی یە لە جۆری" LDL " ئەمیش بە كۆلیسترۆڵی خراپ ناسراوە چونكە لە ناو شانە و ئۆرگانەكانی لەشدا دەنیشێت و زیانی گەورەی تەندروستی دەبێت. بۆ زانینی ڕێژەكانیشیان لەكاتی ئەنجامدانی شیكاری كۆلیسترۆڵی خوێندا هەردوو جۆرەكەی چەوری خوێن دەردەكەوێت.

مانەوەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا بە رێژەیەكی دیاریكراو گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ئەمە لە كاتێكدا كە لەش بە پێی پێویستی خۆی كۆلیسترۆڵ دروست دەكات، بەڵام ئەو كۆلیسترۆڵەی لە رێگەی خواردنەوە وەردەگیرێت هەندێك جار دەبێتە هۆی نیشتنی لە ناو بۆرییەكانی خوێن و لە ئەنجامدا زۆر جار نەخۆشیی دڵ و رەق بوونی خوێنبەرەكان و جەڵتەی بەدوادا دێت.

چۆنێتی ئەنجامدانی شیكاری بۆ كۆلیسترۆڵی ناو خوێن :

سەرەتا پێویستە ئەو كەسەی پشكنینەكە ئەنجام دەدات بۆ ماوەی 9-12 كاتژمێر نان نەخوات (تەنها خواردنەوەی ئاو رێگە پێدراوە) و پاشان سەردانی تاقیگە دەكات بۆ ئەنجامدانی شیكارییەكە.

ئەو كەسانەی كە پێویستە بە شێوەیەكی دیاری كراو و بەردەوام شیكارییەكە ئەنجام بدەن كامانەن؟

 - كەسانی جگەرەكێش

- پیاوانی سەرو تەمەنی 45 ساڵی و ژنانی سەرو تەمەنی 55 ساڵی.

- ئەوانەی پەستانی خوێنیان بەرزە و دەرمان وەردەگرن.

- ئەوانەی لە بنەماڵەكەیاندا نەخۆشی دڵ هەیە.

 - ئەو كەسانەی توشبووی نەخۆشی شەكرەن.

ئەم شیكارییە لە منداڵ و تازەپێگەشتواندا پێویستە بكرێت، بۆیە سەرەتا لە نێوان تەمەنی 9-11 ساڵی و پاشتر لە تەمەنی 17-21 ساڵی، هەمان ئەو خاڵانەی سەرەوە گرنگە لە منداڵیشدا رەچاو بكرێت لەگەڵ كێشی زیادەی لەش.

چۆنێتی لێكدانەوەی ئەنجامی شیكارییەكان و زانینی باشی و خراپی ڕێژەكانیان :

-ئەگەر هاتوو رێژەكەی كەمتر لە 200 بو ئەوا بە ئاسایی دادەنرێت بەڵام لە منداڵدا كەمتر لە 170بێت.

-ئەگەر هاتوو رێژەكەی لەنێوان  200-239 بو ئەوا بە ترسناك دادەنرێت (ناوەند) ، بەڵام لە منداڵدا 170- 199 بێت.

-ئەگەر هاتوو رێژەكەی زیاتر لە 240 بو ئەوا بە ترسناك دادەنرێت ( قورس ) ،بەڵام لە منداڵدا زیاتر لە  200 بێت.

چی وادەكات رێژەی كۆلیسترۆڵ بەرزببێتەوە ؟

زیادی رێژەی كۆلیسترۆڵ، لەوانەیە بەهۆی نەخۆشی بۆماوەی یەوە بێت یان ئەو خواردنانەی كە رێژەیەكی زۆر لە چەوری تێدایە.

چۆن دەتوانین رێژەی بەرزی كۆلیسترۆڵمان كەم بكەینەوە ؟

یەكێك لە رێگە هەرە باشەكان بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵ بریتی یە لە وەرزش كردن، رێگەیەكی تر بەكارهێنانی ئەو خواردنانەیە كە رێژەیەكی كەم لە چەوری تێدایە ئەمەش ئەتوانێت رێژەی 8% لە چەوری لەش كەم بكاتەوە بەڵام هەندێ جار ئەمە بەس نیە پێویستە دەرمان بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی چەوری.

ئایا ئەگەر یەكەمجار بوو رێژەی كۆلیسترۆڵمان بەرز بوو، پێویستە یەكسەر دەرمان وەربگرین ؟

نەخێر، وا پێویست دەكات پاش چەند هەفتەیەك شیكاریەكی تر ئەنجام بدەیت ئەگەر هەر بەرز بوو پێویستە چارەسەری پێویست وەربگیرێت.

ڕێگرتن لە كەمبوونەوەی چەوری جۆری HDL :

1: وەرزش كردن بەتایبەت (مەلەكردن- پاسكیل سواری- ڕاكردن)  5 ڕۆژی هەفتەو ڕۆژانە نیو كاتژمێر.

2: ئەو خواردنانەی كە ڕۆنی تێدا بەكار دێت  لە جۆری ڕۆنەكانی وەك بادەم – علی بابا- زەیتوون.

3: پارێزكردن، كەمكردنەوەی ئەو خواردنانەی كاربۆهیدراتی تێدایە چونكە كاتێ كاربۆهیدرات زۆر بچێتە لەشەوە چەوری سیانی دروست دەكات ئەمەش وادەكات HDL  كەم ببێتەوە.

4: خواردنی چوكلێتی رەش كە هیچ شەكرو و شیری تێدا نەبێت.

هاورێیان ئەکتیڤ زۆر نزمە سوپاس بۆ هاوکاریتان چەند کۆمێنتێک بکەن.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
جۆرەكانی چەوری خوێن چین؟ جۆرەكانی چەوری  خوێن چین؟ بواسطة Halo Salman on أكتوبر 30, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف