سووده‌كانى پيازى سوور بزانه‌

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
 
سووده‌كانى پيازى سوور بزانه‌


خواردنى پيازى سوور به‌شێوه‌يه‌كى رۆژانه‌ يارمه‌تى دابه‌زاندنى ئاستى كۆليسترۆڵ ده‌دات له‌ خوێندا و، كاركردنى سيسته‌مى به‌رگرى دژ به‌ ڤايرۆسه‌كان باشتر ده‌كات و يارمه‌تى كردارى رۆنانه‌وه‌ى خانه‌كان و سووتاندنى چه‌ورى و نوێبوونه‌وه‌ى پێست ده‌دات.
پيازى سوور به‌وه‌ تايبه‌تمه‌نده‌ كه‌ رێژه‌يه‌كى زۆر ئاوێته‌كانى ئه‌نسۆسيانينى تێدايه‌ كه‌ ئه‌و ره‌نگه‌ تايبه‌ته‌ى پێده‌به‌خشێت و كاتێك ئه‌و ئاوێتانه‌ ده‌چنه‌ نێو چه‌سته‌ يارمه‌تى به‌هێزكردنى ديوارى موولووله‌كانى خوێن ده‌ده‌ن و ئاستى كۆليسترۆڵ له‌ خوێن داده‌به‌زێنن.
خواردنى پيازى سوور له‌ ماوه‌ى 2-3 مانگ كۆليسترۆڵ به‌ڕێژه‌ى 20% داده‌به‌زێنێت.

هه‌روه‌ها پيازى سوور ڤيتامين (A ) و (B) و (C) و (PP) تێدايه‌ كه‌ كۆئه‌ندامى هه‌رس چالاك ده‌كات و يارمه‌تى كردارى ده‌ردانى پاشماوه‌ى خۆراك ده‌دات و يارمه‌تى دابه‌زاندنى كێش ده‌دات و كارى ئه‌رێنى ده‌كاته‌ سه‌ر پێست و نوێبوونه‌وه‌ى خانه‌كانى.
به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كانى دوا تۆژينه‌وه‌كان كه‌ له‌ گۆڤارى "Food Research International " بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و ماددانه‌ى له‌ پيازى سووردان له‌تواناياندايه‌ زاڵ بن به‌سه‌ر ئاوسانه‌كان له‌ڕێگه‌ى پێكهاته‌ى‌ كيميايى كيريستين و خانه‌ توشبووه‌كان له‌ ئاوسانى كۆڵۆن و مه‌مكدا له‌ناو ده‌بات.
جگه‌ له‌مه‌ش پيازى سوور ترشه‌ڵۆكێكى تێدايه‌ به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى كارده‌كاته‌ سه‌ر كارى ريخۆڵه‌كان.
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
سووده‌كانى پيازى سوور بزانه‌ سووده‌كانى پيازى سوور بزانه‌ بواسطة User Home4T on أكتوبر 21, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف