چارەسەری قەڵەوی بە پێی شوێنەکەی لە جەستەدا !!

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
چارەسەری قەڵەوی بە پێی شوێنەکەی لە جەستەدا !!

کەسانێکی زۆر کێشەی قەڵەوییان هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی جەستەیاندا، و بە گوێرەی ماڵپەڕی لەها مەگەزین ئاماژە بە شەش جۆری قەڵەوی کراوە لەگەڵ ڕێگای گونجاو بۆ کەمکردنەوەی.

دەتواندرێت بە گوێرەی ئەو ناوچانەی کە چەوری زیادەیان تیادا کۆبووەتەوە چارەسەری قەڵەوی بکرێت و کەمبکرێتەوە، بەم جۆرە:

١. جۆری یەکەم قەڵەوی نانخواردن:

قەڵەوبوونی ناوچەی مل، سنگ، کەمەر و ورگ یەکێکە لە باوترینی جۆرەکانی قەڵەوی لە جیهاندا، کە بە هۆی زۆرخواردنەوە دەبێت، و بۆ چارەسەری ئەم جۆرە قەڵەوییە دەبێت شێوازی خواردن بگۆڕدرێت، و خواردنی شەکرەمەنییەکان کەمبکرێتەوە و ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەك ڕاهێنان بکرێت.

٢. جۆری دووەم قەڵەوی کۆڵۆن:

قەڵەوی ورگ بە تەنها زۆرکات دەگەڕێتەوە بۆ پەستانی دەروونی، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، و باشرین چارەسەر بۆ ئەم حاڵەتە وەرزشکردنە.

٣. جۆری سێیەم قەڵەوی گڵۆتین:

قەڵەوی سمت و ڕان زیاتر لەو ئافرەتاندا بەدی دەکرێت کە سووڕی مانگانەیان ڕێک نییە یاخود وەستاوە، و باشترین چارەسەر ئەوەیە کە خواردنی گەنم کەمبکرێتەوە و وەرزشبکرێت.

٤. ئاوساوی گەدە:

ئاوسانی سك لە ناوچەی گەدەدا، ئەو کەسانەی کە گەدەیان ئاوساوە و چەوری لەم ناوچەیەی جەستەیاندا کۆبووەتەوە، کەسانێكن کە شیرینی و خواردنی سوورکراو و برژاو زۆر دەخۆن، یاخود کێشەی دەروونیان هەیە، و بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە باشتروایە خۆیان بەدووربگرن لە خواردنی خۆراکی نا تەندروست.

٥. قەڵەوی سووڕی خوێن:

قەڵەوی ڕان و قاچەکان بە گشتی بۆماوەییە، و زۆرجار لە کاتی دووگیانیدا دروستدەبێت و لەو کەسانەدا بەدی دەکرێت کە کێشەی ئاوسانی قاچەکانیان هەیە، و باشترین چارەسەریش بۆ ئەم حاڵەتە ڕاکردن و سەرکەوتنە بە پلیکانەدا.

٦. قەڵەوی خاو:

قەڵەوی کەمەر و ورگ لەم بەشانەدا دەردەکەوێت چونکە چالاکنین، و بۆ کەمکردنەوەی ئەم قەڵەوییەش باشتروایە ئەو کەسە دانەبڕێت لە خواردن بۆ ماوەیەکی بەڵکو بە بەردەوامی خۆراک بخۆن بە بڕێکی کەم.
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چارەسەری قەڵەوی بە پێی شوێنەکەی لە جەستەدا !! چارەسەری قەڵەوی بە پێی شوێنەکەی لە جەستەدا !! بواسطة Halo Salman on نوفمبر 08, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف