کریسمس چیە ؟

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

وشەی (کریسمس) لە دوو وشە پێکهاتوە ،
(christ mas)
وشەی یەکەم( christ ) واتە دلسۆز ، نازناوە بۆ مسیح کە لە زمانی یۆنانی وەرگیراوە ،
وشەی دووەم (mas) لە وشەیەکی میسری قبطی فیرعەونی وەرگیراوە کەمانای لەدایك بوونە ،
کریسمس ڕۆژی (25/12) هەموو سالێکە ، 
گوایە جەژنی ڕۆژی لەدایك بونی (مسیح)یان(یسوع ) ە ، (عید میلاد الرب) واتە جەژنی لەدایک بونی خوا ، یان ( عید میلاد ٳبن الرب ) واتەجەژنی لەدایك بونی کوڕی خوا . پەنا بەخوا دەگرین ، لەوجۆرە درۆو شیرك و کوفرە ، چونکە خوا تاك وتەنیایە و هیچ شەریك و هاوەڵ و هاوشێوەی نیە ، نە کوڕی هەیە نەباوك نە هاوسەر . جا لەو ڕۆژە ئاهەنگی گەورەی تێدا دەگێڕدرێت و ئەنجام دەدرێت ، وە دارێك دروست دەکەن و دەی ڕازێننەوە بە گەڵای دڕکاوی وەکو ڕەمزێك بۆ تاجی سەری مسیح ، وە بەرووبومە سورەکەشی ئاماژەیە بۆ خوێنی مسیح ، گوایە کاتی خۆی مسیحان کوشتوە و لەخاچیان داوە ، بەلام مسیح نەکوژراوەو نە لەخاچیش دراوە ، بەلکو ئەوان سەریان لێ شێواو وا تێگەیشتون ، بەلکو خوای گەورە عیسای بۆ لای خۆی بەرزی کردۆتەوە ، بۆیە ئەو بە ناو جەژنی لەدایك بونی مسیحە ، دروست کراوە و هیچ ڕاستیەکی بۆ نیە . پاشان دەبێ ئاگادار بین کە زۆربەی دیانەکان بیروباوەڕیان وایە کە عیسا (درودی خوای لەسەر بێ ) ، پەنا بەخوا ،،،
( هەم خوایە ، هەم کوڕی خوایە ، هەم ڕوحی قدسیشە ،وە هەمووشیان تەنها یەك خوان کە (الله )یە .... وەبیروباوەڕی تریشان هەیە) .
( بابا نویل ) یان (سانتاکلۆز ) کێ یە ، مانای بابا نویل چی یە ؟
کەسایەتیەکی پیرە بەردەوام دلخۆش و دەولەمەندو دەم بە پێکەنین و چاکەکارە ، جلێکی سوری دەورە دراو بە خەتی سپی لەبەر دەکات ، بەلام ئەو کەسایەتیە هیچ بنەمایەك و ڕاستیەك و دروستیەکی بۆ نیە بەلکو خورافیاتەو هیچ ئەصل و ئەساسی نیە ،
بابا نویل : (الٳله الٳبن ) واتە خوای باوك یان (الٳله أبونا ) واتە خوا باوکمانە ، ( بابانویل ) خوای باوك گوایە مندالێکی بوە لە مریم کە عیسای کوڕە ، جا خوای باوك ( الأب الٳله ) لەو ڕۆژە هەلدەستێ بەخشین و بە دابەشکردنی دیاری بەسەر خەلکیدا .
تێبینی : ئەو جۆرە ئاهەنگ و بۆنانە نەلەدووڕ نەلە نزیك هیچ پەیوەندیەکیان بە موسلمانانەوە نیە ، بەشداری کردی حەرامە بۆیە پێویستە کەسی موسلمانی ئیماندار بەشداری لەو جۆرە ئاهەنگ و بۆنانە نەکات و خۆی بپارێزێت ،
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
کریسمس چیە ؟ کریسمس چیە ؟ بواسطة Halo Salman on يناير 01, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف