ئایا لە پێکردنی گۆرەوی لەکاتی نوستندا دەبێتە هۆی کوێربونی چاو

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

ئایا لە پێکردنی گۆرەوی لەکاتی نوستندا دەبێتە هۆی کوێربونی چاو

بەهۆی ئەوەی پێمان دەڵێن “گۆرەوی لەپێمەكەن لەكاتی خەودا، لەبەر ئەوەی ناهێڵێت چاو هەناسە بدات و وادەكات چاوەكانت وشك ببنەوە و بەمەش چاوەكانت كوێر دەبن”، وامان لێهاتووە ناتوانین بە گۆرەوییەوە بخەوین.
.
ماڵپەڕی (كونسلتو)ی میسری لەو بارەیەوە راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژە بەراستی و دروستی ئەو جۆرە بۆچوونە دەدات.
.
زانایان لەراپۆرتەكەدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە ئەو جۆرە بۆچوونانە خورافاتن و هیچ سەرچاوەیەكی زانستییان نییە.
.
د. یاسر عەبدولعال پسپۆڕی چاو و نەشتەرگەری چاو، ئاماژە بەوە دەكات “هیچ پەیوەندییەك لەنێوان تەندروستی چاو و لەپێكردنی گۆرەوی لەشەودا نییە، ئەم بیرۆكەیە تەنها پڕو پاگەندەیە و دوورە لەڕاستیەوە”.
.
روونیشیدەكاتەوە “ئەگەر ئەو گۆرەوییانەی كە كەسێك لەپێیان دەكات پاكوخاوێن نەبن دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بەكتریا و میكرۆب لە هەوادا و ئەمە نەك لەسەر چاو بەڵكو لەسەر هەموو جەستە زیان دروست دەكات، نەك تەنها لە خەودا بەڵكو لە هەموو كاتەكاندا”.
بۆ زانیاری زیاتر بینەری ڤیدۆکە بن 

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئایا لە پێکردنی گۆرەوی لەکاتی نوستندا دەبێتە هۆی کوێربونی چاو ئایا لە پێکردنی گۆرەوی لەکاتی نوستندا دەبێتە هۆی کوێربونی چاو بواسطة Halo Salman on أبريل 29, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف