کرێمی شوکولاتە فێربە

کرێمی شوکولاتە

چۆن کرێمی شوکولاتە دروست بکەین !!
نیو کوپ کەرەی زەرد بە پلەی گەرمی ژورەکەت،
سێ کوپ شەکری بۆدرە،
دوو کەوچکی چای ڤانیلیا
.نیو کوپ شیر یان چەندیت پیویست بوو
،کاکاو سێچارەکی کوپێک، دەستپێبکەین ...
یەکەم جار کەرێکە دەخەینە ناو خەڵاتەکەوە ، خەڵاتی چەقۆ نا بەڵکو خەڵاتی هەویرو کێک،  تێکیدەدەین تا کەرێکە دەکات بە کرێم ،
نیوەی شەکرەکەی تێدەکەین و بە هێواشی تێکیدەدەین ،یەک کەوچک شیری تێدەکەین مەکینەکە بەردەوام دەسورێتەوە،ڤانیلیاکەی تێدەکەین،یەک کەوچک دیکە شیری تێدەکەین، پاشان باقی شەکرەکەی تێدەکەین،پاش کەمێک سورانەوە یەک کەوچکی دیکە شیری تێدەکەین،لیدەگەڕێین بەردەوام بێت  لە سوڕانەوە، پاشآن کاکاوەکەی تێدەکەین دوای کەمێک سوڕانەوە یەک کەوچک تر شیری تێدەکەین بەردەوام دەبین لە سورانەوەی ،جوان کرێمەکە سەروژێر بکەو یەک کەچک شیری دیکەی تێکەو کەمێکی تر بەخێرایی مەکینەکە ئیش پێبکە ،ئێستا ئەوەی لەبەردەستە کرێمی شوکولاتەیە.
تیبینی ... ئەگەر لەماڵەوە شەکری بۆدرەت نەبوو ، شەکری ئاسایی بکە ناو خەڵاتێکی چەقۆ تا دەبێت بە بۆدرە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
کرێمی شوکولاتە فێربە کرێمی شوکولاتە فێربە بواسطة Unknown on أغسطس 10, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف