چۆن هەنگوینی ساغ بناسینەوە؟؟؟

هەنگوین تامی خۆشە و سوودى بۆ لایەنی تەندروستیش زۆرە، هەر بۆیە زۆرینەى خەڵکی ئارەزووی خواردنی دەکەن، بەڵام زۆرکات لە ترسی ساختەکراویی لە کڕینی خۆیان بەدوور دەگرن.

هەنگوینی ساختە لە بازاڕەکاندا زۆرە، کە پێکهاتووە لە ڕوونکردنەوەی هەنگوین بە ئاو و شەکراو و لەژێر ناوی هەنگوینی باشدا دەفرۆشرێت.

لەڕێگای ئەم چەند نیشانەیەوە  دەکرێت هەنگوینی ساختە و دەستکاری کراو لە باش جیابکرێتەوە:

1. چەقۆیەک بکە ناو هەنگوینەکە و هەڵیکێشە، ئەگەر بە شێوەیەکی یەکسان و یەکپارچە لێی هاتە خوارەوە واتە "چۆرایەوە"، ئەوە باشە، ئەگەر بە شێوەى دڵۆپ دڵۆپ لە هەر لایەکەوە هاتە خوارەوە، ساختەیە.

2. کەمێک لە هەنگوینەکە بڕێژە ناو پەرداخێک ئاوى شلەتێنەوە، ئەگەر زوو تێکەڵی ئاوەکە بوو و ڕەنگی گۆڕی مانای وایە ساختەیە، بەڵام ئەگەر یەکسەر چووە ژێر ئاوەکەوە و بێ ئەوەى ڕەنگی ئاوەکە بگۆڕێت نيشت، ئەوە باشە.

3. دڵۆپێکی لێ بخەرە سەر نینۆکت، ئەگەر بە خڕی وەک موروو وەستا مانایە وایە باشە، ئەگەر زوو بڵاوبووەوە بەسەر نینۆکتدا هاتە خوارەوە، ساختەیە.

4. لۆکەیەکی لێ هەڵبکێشە و ئاگرى تێبەر بدە، ئەگەر  باش گڕى گرت باشە، ئەگەر باش گڕی نەگرت و زوو کوژایەوە ساختەیە، چونکە هی ساختە ئاوى زۆرى تێدایە.

5. بە کەوچکێک هەڵی بکێشە، ئەگەر زوو هاتە خوارەوە باش نییە.

6. کەمێکی لێ بخەرە دەفرێک ئاوەوە، سەرى دابخەرەوە و بە جوانی بیشڵەقێنە، ئەگەر لاى سەرەوەى ئاوەکە کەفێکی زۆرى کرد و کەفەکەش زوو نەما ساختەیە، هەنگوینی باشە کەم کەف دەکات و کەفەکەش بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە.

7. هەنگوینی باش، بەشی سەرەوەی زوو گرنج گرنج دەبێت، ئەگەر  لەناو ساردکەرەوەوە دادنا ئەم دیاردەیە خێراتر دەکات.

8. کاغەزەکەى سەرى بخوێنەوە، هەندێک کۆمپانیا خۆیان دەینووسن شتی ترى تێکەڵ کراوە، وەک Corn Syrup.

9. هەنگوینی باش گرانە، ئەگەر ئەوەى دەتەوێت بیکڕیت زۆر هەرزان بوو، گومانت نەبێت لەوەى باش نییە.

وەرگیراوە لەماڵپەڕی خەندان

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چۆن هەنگوینی ساغ بناسینەوە؟؟؟ چۆن هەنگوینی ساغ بناسینەوە؟؟؟ بواسطة Unknown on أغسطس 10, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف