هەندێ سودی ڤازلین بزانە

ئاشکرایە پێکھاتەی "ڤازلین" بە چەورییە سروشتییەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو پێست شێداردەکاتەوە، بەڵام بۆ برژانگەکانیش چەندین سوودی ھەیە و دەتوانن بەکاریبھێنن.

بەکارھێنانەکانی پێکھاتەی "ڤازلین" بۆ برژانگ:
*بۆ گەشەکردنی تاڵەکانی برژانگ: بە لێدانی ڤازلین لە تاڵەکانی برژانگ، گەشەکەی ڕەگی مووەکانی خێرا دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەیش فڵچەیەکی ماسکارای کۆن بە باشی بشۆن و پاکی بکەنەوە، پاشان بە بڕێک ڤازلین چەوربکەن، ئنجا لە برژانگەکانی بدەن.
*شێدارکردنەوەی برژانگ: دەتوانن لەبری بەکارھێنانی ماسکارا ڤازلین بەکاربھێنن.
*بۆ لابردنی ماکیاژی برژانگ: باشترین پێکھاتە بۆ لابردنی ماکیاژی چاوەکان ڤازلینە، بەھۆی ئەوەی ھەرگیز زیان بە پێستی چاوەکان ناگەیەنێت و تووشی وشکبوونیان ناکات.
*ڕێگری لە ھەڵوەرینی دەکات: کاتێک بەشێوەیەکی بەردەوام ڤازلین بۆ برژانگەکان بەکاردەھێنن، ھەست بە جوانی برژانگ و پڕییەکەی دەکەن.
*دەرکەوتنێکی نموونەیی دەدات بەبرژانگەکان: بەر لە ماکیاژکردن، بڕێک لە ڤازلین بە فڵچەی ماسکارایەکی کۆن بڕێکی لە تاڵەکان بدەن، پاشان ماسکارا بەکاربھێنن، تێبینی ئەوە دەکەن، کە برژانگەکە پڕتر و درێژتر بەدەرکەوتوون

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
هەندێ سودی ڤازلین بزانە هەندێ سودی ڤازلین بزانە بواسطة Unknown on أغسطس 27, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف