ئامادەکردنی ماســـــــی
ئامادە کردنی ماسی 🐟
ماسی
لیمۆ
پیاز
بیبەری شیرین
تەماتە
خوێ
شویتی وشک یان تازە
ماسیەکە جوان دەشۆرێتەوەو ناوسکەکەی دەردەکرێ ولەسەر سینی فڕنەکە دائەنرێ ئەگەر ماسی بخرێتە فڕنەوە پێویست ناکات پولەکەکەی لێبکرێتەوە چونکە بە تاوەکەیا ئەنوسێ بەڵام ئەگەر پولەکەکەی لێنەکرێتەوە ئەوا تەنها پولەکەکە بە تاوەکەوە ئەنوسێ و خەسارەی نابێ
پاشان خوێی زبرو ئاوی لیمۆی ئەکرێ بەسەردا و شویتی بۆ ورد ئەکرێ و ئەکرێ بەسەریا شویت تامێکی زۆر خۆش ئەیات بە ماسیەکە
ئەگەر ماسیەکە بچوک و ناسک بو ئەوا هەر یەکەمجار تەماتەو پیازو بیبەرەکەش قاش بکەو بیخە سەری بەڵام ئەگەر ماسیەکە گەورەبوو بۆئەوەی کەرەستەکان نەسوتێ و وشک ببێتەوە با ماسیەکە کەمێ ببرژێ پاشان کەرەستەکانی ئەخرێتە سەرو ئەخرێتەوە فڕن تا ئامادە ئەبێ
بۆ ماوەی نزیکی ۱ سەعات لەسەر دەرەجەی ۱۸٠ لەفڕنا ئەبێ بەڵام ماسی وا هەیە گەورەیە کاتی زیاتری ئەوێ
زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەوبەڕزانەی کۆمێنتیان نوسیبوو داوای یاپراخیان کردبوو پۆستیکەم بەڵام لەبەر ئەوەی زیاتر داوی ماسی کرابو ماسیەکەم پێش خست و بێگومان پۆستی دواترم یاپراخەکە ئەبێ
وەرگیراوەلەشەیماخانەوە
ليست هناك تعليقات