ئامادەکدنی قەل و برنجی خــــڕ

ئەم کاتەتان باش 🙋🏻
ئامادە کردنی قەل و برنجی خڕ بە ئاوی قەلەکە 🦃
سەرەتا قەلەکە ئەشۆینەوەو وشکی ئەکەینەوە پاشان لە مەنجەڵێکا هەڵی ئەکزێنین بەبێ ئاوو ڕۆن  پاشان ئاوی بۆ گەرم ئەکرێ و ئەکرێ بەسەریا تەنها خوێی تێئەکەین نابێ نە ڕۆن نە هیچ بەهاراتێکی تێبکرێ چونکە خۆی چەورەو بە بەهاراتەوە خۆش نیە تەنها خوێ
ئەتوانی هەر کە کوڵا پێشکەشی بکەیت بەڵام من دوای ئەوەی تەواو کوڵا خستمە قاڵبێکی فڕنەوەو خستمە ناو فڕنەکەم تا ڕوەکەی ئاڵ بوو خەست بۆوە

بۆ برنجەکە 🍚
پیاز لە ڕۆنا سور ئەکرێتەوە
کەمێ شەکر و خوێ بە پێی پێویست
شەکر باش نیە لەڕوی تەندروستیەوە بەتایبەتی بۆئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە بەڵام کاتێ سور ئەکرێتەوە لەگەڵ خوێ و پیازا ئەو برنجە تامێکی تایبەتی ئەبێ من جاری وایە ٦ مانگ جارێ بەو شێوەیەدروستی ئەکەم
دوای ئەوەی پیازەکە سوربۆو ئاوی تێئەکرێ بەپێی پێویست و پاشان برنج هەر بەشێوەیەکی ئاسایی ئامادە ئەکرێ بەڵام من ٤ قاپ برنجم لێناوە ۳ قاپ ئاو ۱ قاپ ئاوی قەلەکە

بەهیوام سودی هەبێ 😊

وەرگیراوە لە شەیماخانەوە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئامادەکدنی قەل و برنجی خــــڕ ئامادەکدنی قەل و برنجی خــــڕ بواسطة Unknown on أغسطس 28, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف