چەند پشکنینێکی ئاسان بۆئەوەی دڵنیابیت لەتەندروستی مەمکت

ساڵی چەند جار پشكنین بۆ تەندروستی مەمكت ئەنجام دەدەیت؟
ئەگەر وەڵامەكەت بریتی یە  لەوەی كە هەرگیز پشكنین ئەنجام نادەیت، ئەوا پێویستە بزانیت كە شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لە  بەربڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجە لە جیهان
مانگی تشرینی یەكەم بە مانگی هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمك دادەنرێت لە جیهان.
ئەمانەی خوارەوە چەند پشكنینێكی ئاسانن كە دەتوانی لە ماڵەوە مانگانە ئەنجامیان بدەیت  بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی مەمكت:
١-دەرچونی شلەمەنی لەسەر گۆی مەمكەوە ،هاتنە دەرەوەی هەر جۆرە شلەیەك لەسەر گۆی مەمك بە نیشانەیەكی خراپ دادەنریت لە حالەتێكدا  ئەگەر ئەو ئافرەتە دووگیان نەبێت یاخود شیر دەرنەبێت،پزیشكەكان ئاماژە بەوە دەدەن ئەگەر هاتوو خوێن یان شلەیەكی سپی هاتە دەرەوە ئەوا پێویستە پزیشكی پسپۆڕ لەو بوارەدا بكەیت.
٢-هەلئاوسان
پێستی دەوروبەری سەر گۆی مەمك نەرم و. ناسكە ،بەڵام لە حالەتی توشبون بە شێرپەنجەی مەمك پێستی ئەو ناوچەیەیە ڕەق و توند دەبێت لە حالەتی توشبون بە شێرپەنجەی مەمك  دەتونی بە ئاسانی هەست بەلێبونەوەی پێستی دەوروبەری گۆی مەمكت بكەی،هەروەها ڕەنگەكەی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێكی پرتەقاڵی ، لەهەندێ حاڵەتێشدا  ڕەنگە  مەمكی نەخۆشەكە بەتەواوی هەڵبئاوسێت.
٣-بوونی ئازار لە مەمكدا
ئەگەر هەست بە ئازارێك یان جۆرێك لە نارەحەتی بەردەوام دەكەیت لە یەكێك لە مەمكەكانتدا، ئەوا پێویستە ڕاستەوخۆ بەبێ دواخستن سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەی لەو بوارەدا بكەیت،چونكە هەندێك  جار هۆكاری هەبوونی ئازار دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی گۆڕانكاری لە شانەكانی مەمكدا.
٤-سووتانەوەی پێست
سەر گۆی مەمك ڕووی لە دەرەوەیە بۆیە نابێت هەست بە هەبوونی هیچ جۆرێك لە سوتانەوەی   پێستت بكەی، ئەگەر هەست بەوە دەكەی كە سەر گۆی  مەمكت بەرەو  ناوەوە ڕادەكێشرێت ، ئەوا ڕەنگە یەكێك لە نیشانەكانی شێرپەنجەت تێدا دەركەوتبێت، بۆیە دەبێت لە حاڵەتێكی لەو جۆرە پشكنینی زیاتر  بۆ مەمكت ئەنجام. بدەیت و بۆ دڵنیابوون و  ڕێگری كردن لە هەر حالەتێكی نەخوازراو.
٥-تەنی ڕەق
بە دەستەكانت هەموو ناوچە جیاجیاكانی مەمكت لەگەڵ ژێرباڵت  و سەرسنگت  بپشكنە، ئەگەر هەستت بە هەبوونی تەنێكی ڕەقی  نامۆكرد ، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشكی سۆنەر بكەیت و بۆ پشكنینی زیاتر

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چەند پشکنینێکی ئاسان بۆئەوەی دڵنیابیت لەتەندروستی مەمکت چەند پشکنینێکی ئاسان بۆئەوەی دڵنیابیت لەتەندروستی مەمکت بواسطة Unknown on أكتوبر 01, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف