چۆن والەمنداڵەکەت دەکەیت هەموشەو لەیەک کاتا بخەوێ

Share1
پزیشکان ڕێنمایی بە دایکان و باوکان دەدەن بۆئەوەی بتوانن هەموو شەوێك لە یەك کاتدا منداڵەکانیان بخەوێنن و بیکەن بە ڕۆتینێکی بەردەوام بۆیان.

ماڵپەڕی ( CNN-سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، دکتۆرە فێری مکفادین پزیشکی منداڵان لە نەخۆشخانەی ئاتلانتا ئاماژەی بە چوار ڕێگا داوە بۆئەوەی دایکان و باوکان بتوانن منداڵەکانیان لە یەك کاتدا بخەوێنن:

ئاماژەی بەوە داوە کە باشتروایە لەپێشدا حەمامیان پێبکرێت بۆئەوەی جەستەیان بحەوێتەوە.

هەروەها لەکاتی خەوتندا چیرۆک بۆ منداڵەکە بخوێننەوە چونکە منداڵان پێویستیان بە ئەنجامدانی چالاکییەکە پێش خەوتن.

ئەو ژورەی منداڵەکەی تێدا دەخەوێنرێت پێویستە بە تەواوەتی تاریك نەبێت و گڵۆپێكی کز لە ژوورەکەدا ئیش بکات.

لەسەر جێگاکەیان بوکەڵەیەك دابنێ کە منداڵەکەت ئارەزوو دەکات زۆرکات یاری پێ بکات بۆئەوەی لەکاتی خەوتندا لەلای بێت و ئارەزوو بکات لەو جێگایەدا بمێنێتەوە و بە ئاسانی بخەوێت.

وەرگیراوە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چۆن والەمنداڵەکەت دەکەیت هەموشەو لەیەک کاتا بخەوێ چۆن والەمنداڵەکەت دەکەیت هەموشەو لەیەک کاتا بخەوێ بواسطة Unknown on أكتوبر 27, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف