هۆکاری دروست بونی هێڵی سپی فڕۆکە لەئاسمان

هۆكاری دروستبونی هێڵی سپی فڕۆکە لەئاسمان

لەكاتی فڕینی فڕۆكە بە ئاسماندا هەندێكجار هێڵێك بە ڕەنگی سپی بەدوای خۆیدا بەجێدەهێڵێت، كە لە ئۆكسیدی كاربۆن چەند و پێكهاتەیەكی تر لە سووتەمەنی پێكهاتووە.

ماڵپەڕی (fortune) ئەوەی ئاشكراكردووە كە دەركەوتنی ئەو هێڵە هاوشێوەی هەناسەدانەوەی مرۆڤە لە وەرزی زستاندا، و لە ئۆكسیدی كاربۆن و ئۆكسیدی كبریت و نایترۆجین پێكهاتووە.

ئاماژە بەوەش كراوە كە هۆكاری دروستبوونی ئەو هێڵە دەگەڕێتەوە بۆ سوتاندنی سووتەمەنی فڕۆكەكە لەلایەن بزوێنەری تایبەتییەوە، لە وەرزی زستانیشدا بەبێئەوەی كێشەیەك لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلدا هەبێت هەڵمی سپی لە لولەی دەردانی هەڵمی سوتەمەنییەوە دێتە دەرەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو هێڵە سپییە هیچ كاریگەرییەكی خراپی لەسەر پیسبوونی ژینگە نییە.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
هۆکاری دروست بونی هێڵی سپی فڕۆکە لەئاسمان هۆکاری دروست بونی هێڵی سپی فڕۆکە لەئاسمان بواسطة Unknown on أكتوبر 28, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف