چۆن لە بۆنی ناخۆشی ناوماڵ ڕزگارت ئەبئ ؟؟؟

دەرنەچوونی هەوا لە ماڵەكاندا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چونكە میكرۆب لەو شوێنەدا زیاتر گەشە دەكات.

ماڵپەڕی (eye opening) لە بابەتێكدا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ئەو ماڵانەی گرفتی پەنگخواردنەوەی هەوا و دەرنەچوونی هەوایان هەیە دەتوانن ڕۆژانە بە چەند هەنگاوێك هەوای ماڵەكانیان نوێبكەنەوە و بۆنی ناخۆش دەربكەن لە ماڵەكانیاندا.

- پێویستە ئەو ڕێگایەنە تەواو بكرێنەوە كە دەبێتە هۆی هاتنە ناوەوەی هەتاو، بەتایبەتی لە بەیانیان تا نیوەڕوان.

- كردنەوەی پەنجەرەو دەرگا، دەتوانرێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو ڕۆژانە پێكەوە تەواوی دەرگا و چەنجەرەكانی ماڵەكە بكرێنەوە، تاوەكو بە ئاسانی هەوا ئاڵوگۆڕ ببێت و ئۆكسجینی زیاتر بێتە ناو ماڵەكەوە.

- پێویستە لەو شوێنانەی كە دەتوانیت هەواكێش (ساحبە) دابنێیت و بەتایبەتی لەوكاتانەدا كە دەرگا و پەنجەرەكان دەكرێنەوە زۆر گرنگە كاریپێبكرێت.

- دەتوانیت كەوچكێك زەیتی نەعنا و كەوچكێك ئاوی لیمۆ لەگەڵ دوو كوپ ئاوی ئاساییدا تێكەڵ بكرێت و لە ئاوپرژێنێكدا بەناو ماڵەكەدا بڵاوبكرێتەوە، ئەم هەنگاوە بۆنی ناخۆش ناهێڵێت و میكرۆب لەناودەبات.

- دانانی پیازی قاشكراو، دانانی پیاز بە قاشكراوی میكرۆب لەخۆی كۆدەكاتەوە و دەتوانرێت ڕۆژانە بگۆڕێت، بەمشێوەیە میكرۆبەكان لەناودەچن، دەتوانرێت سیر بە شێوەی هەڵواسین لە ژووری چێشتلێناندا دابنرێت.

- دانانی گوڵ و سەوزایی بەتایبەتی لە جۆرەكانی عنكبوت و مەتات كە بڕێكی باشی ئۆكسجین دەبەخشن و بۆنی خۆش بڵاودەكەنەوە.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چۆن لە بۆنی ناخۆشی ناوماڵ ڕزگارت ئەبئ ؟؟؟ چۆن لە بۆنی ناخۆشی ناوماڵ ڕزگارت ئەبئ ؟؟؟ بواسطة Unknown on أكتوبر 28, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف