قژبۆ هەڵدەوەرێ؟هۆکارەکانی جۆرەکانی چارەسەرەکانی

قژ بۆ هەڵدەوەرێ؟ هۆکارەکانی ؟ نەخۆشیەکانی ؟جۆرەکانی؟ چارەسەرەکانی؟؟؟

سەرەتا: بۆ زانین و تێگەیشتن لەنەخۆشیەکانی قژ و موو بە گشتی دەبێ لە فرمانزانی و گەشەی موو تێبگەینٖٖٖٖٖٖٖٖ
بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ قۆناغی ژیانی هەر موویەک بەم سێ قۆناغ تێدەپەرێت کە بریتین لە :
۱ٖقۆناغی گەشه:  بۆ هەر موویەکی ئاسایی (دوو تا پێنج ) ساڵ لە گەشە بەردەوام دەبێت نزیکەی(۱۰۰۰) ڕۆژ و ڕۆژانە ۰٫۳۷ملم گەشە دەکات و نزیکەی ٪۸۵ مووی سەر (قژ) ئەگرێتەوە.
۲ٖقۆناغی گوێزەرەوە: لێرەدا مووەکە خاو دەبێتە لە گەشە و وەک تۆپەڵ کۆدەبێتەوە کە یەک بۆ دوو هەفتە دەخایەنێت.
۳ٖقۆناغی وەستان لە گەشە(هەڵوەرین):لەم قۆناغە موو بە تەواوی لەگەشە دەوەستێت و دەردەچێ (هەڵدەوەرێ) لە پێست و موویەکی نوێ شوێنی دەگرێتەوە ئەم قۆناغە سێ بۆ چوار مانگ دەخایەنێت،،

زانیاری زیاتر: قژی سەری مرۆڤێکی ئاسای پێک هاتووە لە (سەد هەزار) تاڵە موو و ڕۆژانە (۵۰ بۆ ۱۰۰) تاڵە موو هەڵدەوەرێ لە باری ئاسایی،،،

هەڵوەرینی قژ و تەنکی قژ لە چ کاتێک نا ئاسایە ؟
ووشەی تەنکی قژ و هەڵوەرین کاتێک بە باری نائاسای دا ئەنرێت ئەگەر کەسێک ڕۆژانە زیاتر لە ۱۰۰ بۆ ۱۰۰۰ تاڵە مووی هەڵوەرێت و یاخود شوێنێکی ناو مووەکانی بە تەواوی نەمێنی و پێستی بە تەواوی دەرکەوێ .

هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ چین ؟
۱ٖهۆکارە بۆماوەی شێوازی کەچەڵی پیاو
۲ٖهۆکارە جینیەکان
۳ٖهۆکاری ناڕێکی لە گەشەی موو وەک (  درێژبوونەوەی ماوەی قۆناغی هەڵوەرین)
۴ٖناڕێکی هۆڕمۆن ( وەک کەمی و زیادی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی،دووگیانی و حەبی مەنع،شەکرە)
۵ٖبەکارهێنانی دەرمان وەک( پڕۆفین،سیمیتیدین،هیپارین،چارەسەر کیمیای)
٦ٖهۆکاری کەم خۆراکی و کەم خوێنی و شێرپەنجە
۷ٖئیکزیمای چەوری
۸ٖدەردەڕێوی و سیفلیس و لیپڕۆسی
۹ٖ هەوکردنی بەکتریا و ڤایرۆس و فتریاتی سەر
۱۰شێرپەنجەی پێست لەم ناوچەی مووی تیایە
۱۱ٖنەخۆشیە درمیەکان وەک نەخۆشی دەردەگورگ و حزاز ....هتد

چۆنیەتی ڕێگای چارەسەرەکانی و جۆرەکانی هەڵوەرین بەپێ جۆری هۆکارەکە :
سەرەتا دەبێت پرسیار لە نەخۆش بکرێت لەسەر ئەم هۆکارانە و پشکنین بۆ پێستی سەر و پێستی بە گشتی و جۆری قژ هەڵوەرینی بکرێت  پاشان پێویست بکا بنێردرێت بۆ پشکنینی خوێن بۆ فەحسی گشتی خوێن و مادەی ئاسن و غودەی دەرەقی و شەکرە ئەگەر هەیبێت ،

باوەکانیان کامانەن؟
یەکەم : باوترینیان کە ڕۆژانە دەبینرێت (ناڕێکی لە قۆناغی گەشەیەی مووەکانە  ) درێژبوونەوەی ماوەی قۆناغی هەڵوەرینی موو کەم بوو نەوەی ماوەی گەشەی موو ئەمەش کاتێک ڕوودەدات ئەگەر :
۱ٖتای درێژ خایەنی هەبێت
۲ٖ نەشتەرگەری و خوێن بەربووی شۆک و خوێن گواستنەوە
۳ٖدرێژی ماوەی مناڵ بوون
۴ٖخەمۆکی و قەلەقی بەدخۆراکی
چارەسەری : پێویست بە هیچ چارەسەرێک ناکات لە دڵنیایی نەخۆش لەوەی کە لە ماوەی شەش مانگ قژەکە خۆی دێتەوە لەگەڵ پێدانی شامپۆی بەهێزکەرەوەی موو ،

دەردە ڕێوی چیە؟
ئەمیش جۆرێکە لە نەخۆشە باوەکانی موو کە پارچەیەک یان چەند پارچەیەکی دیارکراوی موو هەڵدەوەرێ و بە شێوەیەکی دیار  دیاردەکەوێ ،کە بەهۆی ناتەواوی نارێکی بەرگری لەش درووست دەبێت
چارەسەری: پێدانی کرێمی ستیرۆیدی بەهێز و لێدانی دەرزی ستیرۆید و شوشتن بە شامپۆی مینۆکسیدیل و ئەنترالین ،،،،هتد

کەچەڵی چیە ؟
بە کەسێک دەوترێت کە بۆماوەیی هەیە لە باوانیان و زیاتر یەک لەسەر سێی قژی هەڵدەوەرێ و زیاتریش ،،،

چارەسەرە گشتیەکان :
۱ٖدلنیایی بوون و نەترسان و دووربوون لە قەلەقی
۲ٖبەکارهێنانی شامپۆ و سپرای بەهێزکردنەوەی قژ
۳ٖبەکارهێنانی حەبی  بەهێز کردنی مووەکان
۴ٖچارەسەری نەخۆشیە درمیەکان و هەوکردنەکان ئەگەر هەبێت
۵ٖچارەسەرکردن و ڕێکخستنی هۆرمۆن و کەم خوێنی و مادەی ئاسن
٦ٖبۆ حالەتی کەچەلی بە شێوەی کەم چارەسەر بە چاندنی خەپلەی خوێن و بۆ زۆریش چاندنەوەی قژ ،

تێبینی: هەندێک چارەسەر هەیە کە خەڵک سودیان لێبینوە بەڵام هیچ سەرچاوەی زانستی نیە وەک (بەکارهێنانی زەیتی خروع و شامپۆی سیر و لێدانی سیر و زەیتی زەیتون ،،،هتد)

ڕێنمای گشتی: چارەسەری هەڵوەرینی قژ پێویستی بە ماوەیەکی درێژ خایەنە و بۆیە دەبێت کاتی پێبدەی و چارەسەرەکان و گۆرانکاریەکان بە گوێرەی ڕێنمای پزیشکی پێست بێت، هیوادارم سوودتان لە پۆستەکەم بینیبێت و چیتر نیگەرانی زۆر مەبن لە هەڵورینی قژ مادەم ڕێگای چارەی هەیە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
قژبۆ هەڵدەوەرێ؟هۆکارەکانی جۆرەکانی چارەسەرەکانی قژبۆ هەڵدەوەرێ؟هۆکارەکانی جۆرەکانی چارەسەرەکانی بواسطة Unknown on نوفمبر 19, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف