ڕێگایەک بۆچارەسەری پیستی ڕووخسار لەجیاتی بۆتۆکس و فیلەر

ڕێگایەك بۆ چارەسەری چرچی ڕووخسار لەجیاتی بۆتۆس و فیلەر

دەتوانرێت حەبی ئەسپرین وەك چارەسەرێك بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی چرچی و توندکردنەوەی پێستی ڕووخسار لەجیاتی بۆتۆکس و فیلەر کە ڕێگایەکی کاتین و زوو کاریگەرییان نامێنێت.

ماڵپەڕی "aljamila-جەمیلە" بڵاویکردووەتەوە،
دەتوانرێت لە بواری جوانکاری پێستدا سوود لە ئەسپرین وەربگیرێت و چارەسەری کۆمەڵێك لە کێشەکانی پێستی پێ بکرێت، ئەمەش بە شێوەی ماسك دەبێت بەڵام بەبێ زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانیدا چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پێست دەبێت.

ماسکی ئەسپرین و ئاوی لیمۆ:

٣ دەنك حەبی ئەسپرین

٣ کەوچك ئاوی لیمۆ

ئەسپرینەکە لەناو ئاوی لیمۆکەدا بتوێنەرەوە و وەك ماسکێك بیدە لە ڕووخسارت، بۆ ماوەی ١٠ خولەك پێوەی بهێڵەرەوە تا وشكدەبێتەوە، ئینجا بە ئاوی سارد ڕووخسارت بشۆ.

ئەم ماسکە سووڕی خوێن لە ڕووخساردا چالاکدەکات و پێستی ڕووخسار گەش دەکات و چرچییەکانی ناهێڵێت.

ئەسپرین کە جۆرێك دەرمانە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازاری سەر، و هەندێكجار دەدرێت بەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ڕێگایەک بۆچارەسەری پیستی ڕووخسار لەجیاتی بۆتۆکس و فیلەر ڕێگایەک بۆچارەسەری پیستی ڕووخسار لەجیاتی  بۆتۆکس و فیلەر بواسطة Unknown on نوفمبر 20, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف