چارەسەری نەخۆشیەکانی گەدە بەدەرمانی سروشتی

چارەسەری نەخۆشیەکانی گەدە بەدەرمانی سروشتی
بەری خڕنوک "مەحچەچە"

نەخۆشیەکانی گەدە بریتین لە هەوکردنی گەدە  بەشێوەی کاتی و درێژ خایەن ، و برینی گەدە ، کە بەهۆی بەکتریای ئێچ پایلۆریک مرۆڤ تووشدەبێت، هاوکات شێرپەنجەی گەدەش  باوترین نەخۆشییەکانی گەدەیە.

- هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی گەدە زۆرە وەک ئەو کەسانەی کەدەرمانی ئازار شکێن زۆر بەکاردەهێنن ، یان ئەو کەسانەی بەردەوام خواردنەوە گازییەکان و کهولیەکان دەخۆنەوە، یان جگەرە و نێرگەلە دەکێشن یاخود خواردنی ئەو خواردنانەی زۆر دەبرژێندرێن یان سوردەکرینەوە لە ڕوندا  یان لە قوتوودەنرێن یان بەسەردەچێت.

ئەمانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیەکانی  گەدە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بیرکردنەوەی زۆر و ماندووبوون و دڵەڕاوکێ هۆکارێکی کاریگەرن بۆ تووشبوون بەنەخۆشییەکانی گەدە.

#چارەسەری
#خڕنووک ڕووەکێکی خۆڕسکە لە ناوچە گەرمەکان پەیدا دەبێت بەتایبەت لە دەشتی هەولێر کە هەم گەرمە و هەم ئاویژێرزەوی تێیدا زۆرە. ئەم ڕووەکە تەمەنی لە نێوان ١٥ تا ٢٠ ساڵ دەبێت.

بەری خڕنووک کە پێی دەڵێن مەحچەچە لە بواری دەرمانسازیدا بە یەکێک لە موعجیزە هەرە گەورەکانی ڕووەکی هەژمار دەکرێت کە تا ئێستا لەو بوارەدا هیچ ڕووەکێک هاوشێوەی نەبووە، بۆیە پسپۆڕانی ئەو بوارە زۆر سەرسامن پێی..

بەکارهینانی خڕنوک
ــ بەکاڵی دەخورێت بەلام توێکلیکی لاستیکی هەیه و ئاسان لادەدرێ و بەهۆی یاریدەدەرێک دەخورێ وەک ئاو یان هەر شتێکی تر ئاسان بیت بەلاتانەوە

ــ بە ووشککراوەیی ئاسانتره خواردنی لەگەڵ شەکر تامێکی زۆر خۆش دەدات
٭٭هەر ژەمێک حەوت دانەی بخورێت پێش نان٭٭

ــ دەتوانن لەئاودا بیکوڵێنن و ئاوەکەی بپاڵێون و بیخۆن
٭٭هەر ژەمێک کوپێکی لێ دەخورێتەوە پێش نان٭٭

زانیاری زۆرتر  لەسەر باشی خڕنوک بزانە
شیفا لای خوایه بەلام هەر دەردێک دەرمانی خۆی هەیه

٭ خاوێنکردنەوەی دەمارەکانی خوێن و رێکخستنی جووڵە.
٭ نەهێشتن مادە ژەهراوییەکان لەناو دەمارەکانی خوێن
٭ باشکردنی رێژەی شیری دایک
٭ نەهێشتنی ئازارەکانی میزکردن و هەروەها چارەسەری میزگیران دەکات
٭ دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێن
٭ دابەزاندنی کۆلیسترۆل و هەرسێ جۆرە چەورییەکانی خوێن
٭ بەهێزکردنی بەرگری (جهاز المناعە) لە لەشدا.
٭ دەردانی کرمی لەش
٭ دژە ترشەڵۆکی گەدەیە
٭ دابەزاندنی رێژەی فشاری بەرزی خوێن
٭ یەکێک لە موعجیزەکانی ئەم ڕووەکە بریتییە لە پاراستنی لەشە لە جۆرەکانی شێرپەنجە
٭ پتەوکردنی ئێسک و چارەسەری نەخۆشی ئێسکە نەرمە
٭ چالاکی سوڕانی خوێن زیاد دەکات
٭ چارەسەرە بۆ ئیسهالی (لەگەڵ ماست تیکەڵ دەکرێ)
٭ کۆتایی بە دوسنتاریا دێنێت (دوسنتاریا واتە هەوکردنی دەمارەکانی خوێن بەتایبەت کاتێک مرۆڤ تووشی نەخۆشی قولون دەبێت پیساییەکی توند دەبێت کە تەنیا خوێن دادەنیشێت).
٭ دژە کۆکەیە
٭ ئاوی زیادەی لەش دەردەدات
٭ خوێنبەربوون رادەگرێت "خوێن بەربوونی گەدەو ڕیخۆلە"
٭ چارەسەری برینی گەدە دەکات (یعالج قرحە المعیدە)
٭ چارەسەری نەخۆشیی قۆلۆن دەکات
٭ کۆتایی بە نەخۆشییەکانی دڵ دێنێت
٭ چارەسەری ئازاری ددان و پدوو دەکات
٭ چارەسەری نەخۆشی رەبۆ دەکات و هەروەها کۆتایی بە حەساسییەی گەروو دێنێت
٭ چارەسەری جیوب لووت دەکات (بەشێوەی هەڵم  کردن)
٭ دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەتەکانی دەنگ "دەنگەژێ"

لە نزای خێر ئیمەش لە یاد مەکەن

وەرگیراوە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چارەسەری نەخۆشیەکانی گەدە بەدەرمانی سروشتی چارەسەری نەخۆشیەکانی گەدە بەدەرمانی سروشتی بواسطة Unknown on يناير 04, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف