چەند نهێنیەک دەربارەی زێڕ

نهێنییە شاراوەكانی زێڕ

زێڕ یەكێكە لە كانزا گرانبەهاكان و لە دێرزەمانەوە مرۆڤ ئاشنایەتی لەگەڵ ئەو كانزایە هەبووە و بەكاری هێناوە، بەڵام زۆر نهێنی و زانیاری سەرسوڕهێنەر لەبارەی زێڕەوە هەن كە رەنگە نەیزانن، لێرەوە بیخوێننەوە.

یەكەم: جەستەی مرۆڤ رێژەی 0.2 میلیگرام زێڕی تێدایە و زۆرینەی ئەو زێرەیش لە خوێنی مرۆڤدایە.

دووەم: زۆرینەی هەرە زۆری ئەو زێڕەی لە سەر زەویدا هەیە، لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی چەندان نەیزەك بووە، كە پێكهاتەكەیان زێڕ بووە، كەوتوونەتە ناوچە جیاجیاكانی ژێر زەوی.

سێیەم: هەموو ئەو زێڕەی لەسەر زەویدا بوونی هەیە، دەتوانرێ 93 مەلەوانگەی ئۆلۆمپی لێ دروست بكرێت.

چوارەم: زانایان لەم دواییەدا شوێنەواری زێڕیان لە گەڵای درەختی كالیپتۆس دۆزیوەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە زێڕ لەو درەختە بەرهەم بهێنرێت.

پێنجەم: لە هەر ئامێرێكی كۆمپیوتەر، بڕێك زێڕ بوونی هەیە و ساڵانە 17 تۆن زێڕ لە ئەنجامی دووبارە تواندنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئامێرەكانی كۆمپیوتەر كۆ دەكرێتەوە.

شەشەم: گەورەترین پارچەی زێڕ لە دنیادا كێشەكەی 250 كیلۆیە و نرخەكەیشی 400 ملیۆن دۆلارە.

حەوتەم: ساڵانە ئافرەتان لە جیهاندا 19 تۆن زێڕ بۆ جوانكاری دەكڕن و بەكاری دەهێنن.

هەشتەم: هەسارەی خۆر 16 ملیار تۆن زێڕ لە پێكهاتەكەیدا بوونی هەیە.

نۆیەم: لە كرۆكی زەویدا رێژەیەكی یەكجار زۆری زێڕ هەیە، بەجۆرێك لە رێی ئەو زێڕەی لە ناوەوەی زەویدا هەیە، دەتوانرێ بەرگێك بۆ تەواوی زەوی بە ئەستووریی پێیەك و نیو دروست بكرێت.

دەیەم: میدالیای زێڕی ئۆلۆمپیات، تەنیا 1.34% لە زێر پێك هاتووە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چەند نهێنیەک دەربارەی زێڕ چەند نهێنیەک دەربارەی زێڕ بواسطة Unknown on يناير 04, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف