ئاوی هێلکەی کوڵاو فڕێ مەدەن سودە سەرسوڕهێنەرەکانی بزانن

پاش کوڵاندنی هێلکە، ئاوەکەی فڕێمەدە
...
ئایا دەزانیت ئەو ئاوەی کە هێلکەی تێدا دەکوڵێنیت، چەند سود بەخشە؟
ئەو ئاوەی هێلکەی تێدا دەکوڵێنرێت، دەوڵەمەندە بە ماددە کانزاییەکان و کالیسیۆم، هەر بۆیە سادەترین سودی ئەم ئاوە دەتوانرێت بۆ نێو ئینجانەی گوڵەکان بەکاربهێنرێت.
گەر پاش کوڵاندنی ‌هێلکە، ئاوەکەی بۆ ئاودانی ئینجانەی نێو ماڵەکان بەکار بهێنیت، جارێکی دی ژیان بە گوڵەکان دەبەخشیتەوە.
سودێکی دیکەی ئەم ئاوە، دەتوانرێت بۆ زیندووکردنەوەی تاڵەکانی قژ بەکار بهێنرێت:
پاش کوڵاندی هێلکە، پڕۆتینەکانی نێو هێلکەکە بەشێوەی پڕۆتینی تواوە لەناو ئاوەکەدا دەمێننەوە، بۆیە دەتوانرێ ئەم ئاوە بە گەرمییەکی گونجاو (قژ نەسوتینێ)، بە قژدا بکرێت و سودێکی زۆری بۆ بەهێزکردن و زیندوکردنەوەی قژ هەیە.
توێکڵی هێلکە بۆ لێکردنەوەی کلس بەکار بهێنە:
دەتوانی توێکڵی هێلکە بۆ لێکردنەوەی ئەوە کلسە بەکار بهێنێت کە لەناو قاپ و قاچاخەکاندا هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش، توێکڵی هێلکە بکەرە نێو قاپەکەوە و بیکوڵێنە، یان لەگەڵ کەمێک سرکەدا تێکەڵی بکە و ئینجا بیکوڵێنە، دەبینیت چۆن کلسەکە نامێنێت.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئاوی هێلکەی کوڵاو فڕێ مەدەن سودە سەرسوڕهێنەرەکانی بزانن ئاوی هێلکەی کوڵاو فڕێ مەدەن سودە سەرسوڕهێنەرەکانی بزانن بواسطة Unknown on يناير 29, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف