دەوڵەمەند ترین پیاوی دنیا بەچی مرد؟؟


وه رگــيـــراوه

دەوڵەمندترین پیاوی جیهان بە چی مرد ؟؟
'''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''
یەکێك لە گەورە دەوڵەمەندەکانی بەریتانیا یەهوودییەکی ناسراوە ..
ناوی * ڕۆد چلد * بوو
لەبەر زۆری دەوڵەمەندی و ماڵ و سەروەت و سامانەکەی گەلێك جار
حکومەتی بەریتانیا قەرزی لەو پیاوە دەکرد ..
خەزێنەکەی هۆڵێکی گەورەی داخراو بوو کلیلی قوفڵەکانی تەنها لای خۆی بوو
جارێکییان دەچێتە ناو خەزێنەکەی و درگا لەسەر خۆی دادەخا
دوایی هەرچی دەکا درگای بۆ ناکرێتەوە
ئەوەندەی توانی بە دەنگی بەرز هاوار هاواری کرد بەڵام ،،
بەڵام ئەوەندە هۆڵەکەی داخراو بوو هیچ کەس نەیدەبیست
لەلایەکی تریش کۆشکەکەی زۆر گەورە بوو
ماڵەوەیان وایان دەزانی چووە بۆ سەفەر
مایەوە هاوار بکات و چەند ڕۆژ بەم حاڵەوەی بەڕێ کرد هەتاوەکو برسیەتی و تینووویەتی زۆری بۆ هێنا
بە گــاز گرتن لە خۆی پەنجەیەکی خۆی دەقرتێنێ و بە خوێنی خۆی لەسەر دیوارەکە ئەنووسێ
* دەوڵەمەندترین پیاوی دونیا لەبرسان و تینوویەتیدا مرد *
ئینجا دوای چەندین هەفتە زانییان لە ژوورەکەیدا مردووە کە خەزێنەی خۆی بوو
،،،،
دەڵێین ئەمە نامەیەکە تەنها بۆ خزم و کەسەکانی خۆی جێی نەهێشت
بەڵكو بۆ هەموو ئەوانەشە کە وا دەزانن ماڵ و سەروەت هەموو شتێکە
بۆ ئەوانەشی وا دەزانن پارە خۆشی بەدەست دەهێنێت
خۆشەویستان ..
جێهێشتنی دونیا و مردن ڕاستییەکە بێگومان دەبێت ڕوو بدات
دەوڵەمەند بیت هەژار بیت نەدار بیت شابی گەدابی هەر مردن دەچیژیت
بەخوا کە کاتەکەت تەواو بوو هەموو دونیا پولێك ناهێنێت
خۆشی بۆ ئەو کەسەی ستەم لە کەس ناکات و
کەس بریندار ناکات و
غەیبەتی کەس ناکات و
خۆی بە گەورەتر لە کەسەوە نابینێت

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
دەوڵەمەند ترین پیاوی دنیا بەچی مرد؟؟ دەوڵەمەند ترین پیاوی دنیا بەچی مرد؟؟ بواسطة Unknown on يناير 04, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف