8ڕێگا بۆ بچوک کردنەوەی سنگ
8 رێگا بۆ بچوککردنەوەی قەبارەی سنگت
سنگی زۆر گه‌وره له‌وانه‌یه‌یه كێشه‌ی جه‌سته‌یی و هه‌ستی بۆ زۆربه‌ی ئافره‌تان دروست بكات، یاخود رەنگە كێشه‌ی ته‌ندروستی وه‌كو ئازاری پشت و ئازاری مل و كه‌می هه‌ناسه‌دان دروست بکات کە ئەمە رەنگە لە هەندێک وڵاتی پێشکەوتوو نەشتەرگەری بۆ بکرێت لەلایەن پسپۆری شارەزاوە.
هه‌روه‌ها كاری ده‌بێت له‌سه‌ر باوه‌ڕ به‌خۆبوونت و سه‌رنجڕاكێشیت، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه سنگی گه‌وره‌یان هه‌یه زیاتر كات ده‌به‌نه سه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی جلی جوان و چونکە کاتێک تاقیدەکەنەوە بۆیان گونجاو نیە بەهۆی سنگیانەوە.
ئەو رێگایانە چین کە پێویستە پەیڕەوی بکەیت:
1-وه‌رزشكردن بۆ به‌هێزبوون
زیاتر گرنگی بده به‌و وه‌رزشانه‌ی كه‌كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر سنگت، چونكه ئه ئافره‌تانه‌ی كه كه سنگیان گه‌وره‌یه ناتوانن به مورتاحی رابكه‌ن، بۆیه هه‌ندێک وه‌رزشی وه‌كو پاسكیلی ئه‌لكترۆنی بۆ 45 خوله‌ك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 5 جار له‌هه‌فته‌یه‌كدا بكه.
ئاگاداری: له‌كاتی كردنی هه‌ر وه‌رزشێكدا پێویسته ستیانێكی زۆر مورتاحت له‌به‌ردا بێت.
2-راهێنانی ئایرۆبیك
كاتێك كه كێشی له‌شت داده‌به‌زێت، ئه‌وا ئۆتۆماتیكی سنگت بچوك ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك له وه‌رزشی ئایرۆبیكی بکە وه‌كو:
1-سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قادرمه‌دا.
2-پاسكیل سواری.
3-یاخود ئەو ئایرۆبیکەی راهێنەر پێتی دەکات.
پێویسته ئه‌م جۆره وه‌رزشه 4 یان 5 جار له هه‌فته‌یه‌كدا بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك بكه‌یت.
3-مه‌ساجكردن:
ڕۆنی زه‌یتون یان گوێزی هیندی بده له سنگت، به‌به‌كارهێنانی په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست یان دووەم پەنجە مه‌ساج بۆ سنگت بكه بۆماوه‌ی 10 خوله‌ك، 3 یان 2 جار له مانگێكدا.
4-چای سه‌وز:
دوای تێكردنی چای سه‌وز بۆ ناو ئاوی گه‌رم تۆزێك هه‌نگوینی تێبكه و 3 بۆ 4 كوپ چای سه‌وز رۆژانه بخۆرەوە بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك.
5-سپێنه‌ی هێلكه بەکاربهێنە، چۆن؟
سپێنه‌ی هێلكه‌كه بشكێنه تاوه‌كو كرێمی لێدێت تێکی بدە بە خێرای.
بیده له به‌شی خواره‌وه‌ی سنگت، با پێوه‌ی بێت بۆ ماوەی 30 خوله‌ك.
پیازێک بکە بە شەربەت و له‌گه‌ڵ په‌رداخێك ئاودا تێكه‌ڵ بكه، دواتر بەکاریبهێنە بۆ لێکردنەوەی سپێنەی هێلکەکە.
ئه‌م كرداره هه‌فته‌ی یه‌كجار بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئەنجام بدە.
6-ڕۆنی ماسی:
ماسی وه‌كو سالمۆن و تونا بخۆ كه پڕن له ئۆمێگا 3.
7-دانانی ڕێجیمێكی ته‌ندروست وەک:
ڕێجیمه‌كه‌ت میوه‌ی زۆری تێدابێت.
سه‌وزه‌واتی زۆر بخۆ.
پڕۆتین به‌ده‌ستبهێنه له ماسیه‌وه.
له خواردنی سوركراو دووركه‌وەره‌وه.
بڕێكی زۆر ئاو بخۆ ڕۆژانه.
8-زه‌نجه‌فیل
زه‌نجه‌فیل بكوڵێنه له ناو ئاودا بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك، تۆزێك هه‌نگوینی تێبكه،2-3 كوپ بخۆره‌وه ڕۆژانه.
ليست هناك تعليقات