ئەوکچەی زۆترین داواکاری هەبو شوی کرد بەکێ؟؟
سلاو خوشه ويستان
ئه‌و كچه‌ی زۆرترین داواكاری هه‌بوو..بزانین شووی كرد به‌كێ؟؟!! ئه‌گێڕنه‌وه كوڕێك به باوكی ووت : كچێكم دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌مه‌وێت بیخوازم , بینیومه و زۆر به‌دڵمه, سه‌رسام بووم به جوانی و سحری چاوه‌كانی باوكی زۆر به خۆشیه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و ووتی: كوا ئه‌و كچه له‌كوێیه هه‌ر ئێسته بۆت داوا ئه‌كه‌م كاتێ باوك و كوڕه‌كه ڕۆشتن بۆ بینینی کجکه, باوكه‌كه پێ ی سه‌رسام بوو و وه حه‌زی لێ كرد به كوڕه‌كه‌ی ووت: گوێبگره كوڕم:ئه‌م كچه له ئاستی تۆدا نیه , تۆش بۆ ئه‌م كچه ناگونجێیت ئه‌م كچه شایه‌نی پیاوێكه كه شاره‌زای و ته‌جروبه‌ی له ژیاندا هه‌بێت وه پیاوێك بێ وه‌ك من بتوانێت پشتی پێ ببه‌ستێ . كوڕه‌كه واقی وڕما له قسه‌كه‌ی باوكی ! ئینجا ووتی: وه‌الله ى خۆم ئه‌ی هێنم نه‌ك تۆ ،، بوو به شه‌ڕه قسه‌یان تا كه‌وتنه سه‌ر و گوێ ی یه‌كتر ئینجا چوون بۆ بنكه‌ی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌سه‌رهاتی خۆیان بۆ ضابطه‌كه گێڕایه‌وه ضابطه‌كه ووتی : ئه‌و كچه بهێنن بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بكه‌ین بزانین شوو ئه‌كات به‌كامتان كاتێك كه كچه‌كه هات ضابطه‌كه زۆر موعجیب بوو به چاكی و ڕه‌وشتی و جوانیه‌كه‌ی هه‌ر بۆیه به باوك و كوڕه‌كه‌ی ووت: ئه‌م كچه به‌كه‌ڵكی ئێوه نایه‌ت, به‌ڵكو ئه‌مه بۆ پیاوێكی مهڕموق و ناسراوی ناو كۆمه‌ڵگه ئه‌بێت پیاوێكی وه‌ك من ، باوك و كوڕه‌كه ئه‌مه‌یان قبوڵ نه‌بوو هه‌تا هه‌رسێكیان بوو به شه‌ڕیان ( كوڕ و باوك و ضابطه‌كه) چوون بۆ لای جه‌نابی وه‌زیر به‌سه‌رهاته‌كه‌یان گێڕایه‌وه و كچه‌كه‌یان هێنا كه وه‌زیره‌كه بینی ووتی: ئه‌م كچه هیچ كه‌سێك بۆی نیه بیهێنێت ته‌نها كه‌سانی وه‌زیری وه‌ك من نه‌بێت دیسان هه‌ر چواریان بوو به‌شه‌ڕیان ! هه‌تا كێشه‌كه گه‌یشته لای سه‌رۆكی وڵات كاتێ هه‌موویان هاتنه لای سه‌رۆكی وڵاته‌كه , سه‌رۆكه‌كه ووتی: من كێشه‌كه‌تان بۆ چاره ئه‌كه‌م بچن كچه‌كه بهێنن . كاتێ كه سه‌رۆكه‌كه كچه‌كه‌ی دی ووتی : ئه‌م كچه شوو ناكات به هیچ كه‌سێك ته‌نها سه‌رۆكێكی وه‌ك من نه‌بێت. هه‌ر هه‌موویان بوو به‌شه‌ڕیان له‌سه‌ر كچه‌كه پاشان كچه‌كه پێ ی ووتن بوه‌ستن من چاره‌یه‌كم هه‌یه بۆ ئه‌م كێشه‌یه : ووتی : من ڕائه‌كه‌م ئێوه‌ش هه‌موو ڕاكه‌ن به‌دواما, ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س گرتمیه‌وه ئه‌وه شوو ئه‌كه‌م به‌و كه‌سه ! ئینجا كچه‌كه ڕای كرد هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ش ڕایان ئه‌كرد به‌دوایا كوڕه‌كه و باوكی و ضابطه‌كه و وه‌زیره‌كه و سه‌رۆكه‌كه ! له‌و كاته‌یه كه ڕایان ئه‌كرد كتوپڕ هه‌ر پێنجیان كه‌وتنه ناو یه‌ك چاڵی زۆر قوڵی گه‌وره‌وه ئینجا كچه‌كه له قه‌راغی سه‌ره‌وه‌ی چاڵه‌كه سه‌یری ئه‌كردن و ووتی : ئایا ئێوه ئه‌زانن من كێم ؟! من دونیا‌م..!!! من ئه‌و كه‌سه‌م كه هه‌موو خه‌ڵكی ڕائه‌كه‌ن به‌شوێنمدا وه پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌م واز له دین و ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی خۆیان ئه‌هێنن تا بهمن بگه‌ن هه‌تا كاتێك ئه‌زانن ده‌چنه ناو چاڵی گۆڕه و ده‌مرن به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بهمن بگات و بمباته‌وه ((زُیِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاء وَالْبَنِینَ وَالْقَنَاطِیرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَیْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَیَاةِ الدُّنْیَا وَاللّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ )) سورة ال عمران/ ایة 14 ( ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه‌و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆر‌و زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاك و ره‌سه‌ن و (هۆكانی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها مالاَت و زه‌وی و زاری كشتوكاڵ بۆ خه‌ڵكی رازێنراوه‌ته‌وه ، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان ، خوایش (بۆ چاكان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده كردووه (كه به‌هه‌شته).
ليست هناك تعليقات