شەقیقە(ژانەسەر) نیشانەکان و چارەسەر

بەهیوای سود بینین .. بەڕێزان بەشێوەیەکی کورت و پوخت باسم لە شەقیقە کردوە بۆتان کە زۆرێک لە خەڵک ئەم حاڵەتەیان هەیە.. ئێوەش هاوکاربن لایکو کۆمێنت و شەیر لەبیرمەکەن  ...

٭٭٭شەقیقە بریتیە لە سەرئیشەیەک کە زۆر کات بەیەکلای سەر دەست پێدەکات کە ئازارەکەی بە جۆرێکە  کە نەخۆش توانای ئەوەی نامێنێت ئیشی ڕۆژانەی خۆی بکات..

🔴نیشانەکانی شەقیقە:

*ژانی یەکلای سەر یان هەردولا
*لێدانی دەماری سەر
*زیادبونی ژانەسەر بەجوڵان و کارکردن
*هێڵنجدان و ڕشانەوە
*هەستیاری بۆ دەنگ و ڕوناکی.

👈زۆربەی ئەو نەخۆشانەی شەقیقەیان هەیە بەچەند قۆناغێکدا دەڕۆن ..
قۆناغی یەکەم ئەو کەسەی سەرئێشەکە دەگرێ زۆر هەست بە بێتاقەتی دەکات وە تەرکیزی نامێنێت وە توشی خەمۆکی دەبێت و توانای خاواردنی نامێنێت...
لە قوناغی دووەمدا نەخۆشەکە هەست بە هەندێ عەلامات دەکات وەک ئەوەی لایتێک بەرچاوی بکەوێ یان گێژبون یان هەندێکجار سڕبونی لایەکی لەشی بۆماوەی کەمتر لە سەعاتێک .. لە قۆناغی سێیەمدا سەرئێشەکەی دەسپێدەکات .. زۆربەی نەخۆشەکان سەرئێشەکەیان تا (سێ)ڕۆژ وە هەندێ جاریش کەمتر دەخایەنێت ئەگەر هاتو عیلاج یان ئازار شکێن بەکار بهێنن...

🔴هۆکارە کاریگەریەکان:
٭گۆڕانی هۆڕمۆنی لەش
٭فشاری دەرونی
٭ڕوناکی و ژاوەژاو گۆڕانکاری لە ژینگە.
٭کافاین و خواردنەوە کحولیەکان
٭گۆڕانکاری لە شێوازی نوستن

👈ڕێژەی توشبوان لە ئافرەتاندا زیاترە وەک لە پیاوان  وە شەقیقە بۆماوەیە
ڕێژەی توشبون لە ئافرەتان 17%
پیاوان 6%

👈لە هەمو تەمەنێکدا واتە لە منداڵی هەتا کاتی مردن مرۆڤ بۆی هەیە توشی شەقیقە ببێت..لە منداڵاندا هەندێکیان توشی سکئێشەی دەکات واتە شەقیقەی سکئێشەیە، هەندێکیان ناو به ناو ئەڕشێنەوە ...

👈چەندین جۆری عیلاج هەیە کە ئێستا بەکاردەهێنرێ بۆ نەخۆش بۆ نەمانی شەقیقە، وە %15ی ئەوکەسانەی کەتوشدەبن زۆرکات بە جۆرێک لە خۆراک توشدەبن بۆیە وا باشترە کە زانیت بە چ جۆرە خۆراکێک واتلێدێت پێویستە لەو خۆراکە دور بکەویتەوە...

🔴ڕێنمایی:
٭وازهێنان لە جگەرە کێشان.
٭زیادکردنی خواردنە پڕۆتینیەکان.
٭کەمکردنەوەی خوێ.
٭کەم کردنەوەی کاربۆهایدرات و چەوریەکان.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
شەقیقە(ژانەسەر) نیشانەکان و چارەسەر شەقیقە(ژانەسەر) نیشانەکان و چارەسەر بواسطة Unknown on أكتوبر 10, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف